پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی دیاری كردنی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ، یه‌كێتی ناوه‌ندی كاراتێی عێراق به به‌شداری یاریزانانی یانه‌كانی پالاَوتنی دووه‌می له شاری به‌غداد به‌ڕێوه‌برد .
له‌و پالاَوتنه‌دا تیمی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه به حه‌وت یاریزان به‌شداری كردوو تێیداو دوای ڕكابه‌رییه‌كی به‌هێز ، دواجار شڤان عوسمان له كێشی قورس توانی پله‌ی یه‌كه‌م و میدالیای ئاڵتون به‌ده‌ست بهێنێت ، هه‌روه‌ك ڕێباز حه‌كیم به هه‌مان ئه‌نجامه‌وه ئاڵتونی له‌مل كرا‌و یاریزان هه‌ریاد هه‌ردی -یش به پله‌ی یه‌كه‌م له یاری كۆمێته‌دا ئاڵتونی گه‌ڕانده‌وه شاری سلێمانی .
ئه‌مه‌و له هه‌مان یاری ژیرۆ ئاراس دووه‌م و لاكۆ محه‌مه‌د سێهه‌م بوون و هه‌روه‌ك داسیار ئالان له یاری كاتادا توانی پله‌ی دووه‌م و میدالیای زیو به‌ده‌ست بهێنێت .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی یاریزانانی تیمه‌كه‌یان توانا سه‌عید كارگێڕی تیمی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تیمه‌كه‌مان له حه‌وت یاریزان پێك هاتبوون كه خۆش به‌ختانه ئه‌نجامی به‌رچاویان به‌ده‌ست هێنا و له‌و ژماره‌یه 5 یاریزانمان به میدالیای پێشه‌نگه‌وه گه‌ڕانه‌وه .
هه‌روه‌ك ووتیشی هه‌ردوو یاریزانی لاومان ( مازیار غه‌فور و محه‌مه‌د تاهیر ) بۆ یه‌كه‌م جاریان بوو به‌شداریان له و ڕكابه‌ریانه‌دا كرد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامیان به‌ده‌ست نه‌هێنا به‌لاَم توانیان ڕكابه‌ری یاریزانانی به‌رامبه‌ریان بكه‌ن و هه‌ربۆیه چاوه‌ڕوانی داهاتوویه‌كی پرشنگداریان لێده‌كه‌ین .
جێگه‌ی باسه بڕیاره له دوای دیاری كردنی ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی كاراتێی عێراق پالاَوتنی سێهه‌می یاریزانانی یانه‌كان ئه‌نجام بدرێت و دواتر پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی هه‌ڵبژارده‌كه دیاری ده‌كرێت .