پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
شاری سلێمانی و هۆڵی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی میوانداری له پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێزی WTT ی جیهان ده‌كات كه یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی سه‌رمێزی عێراق له ژێر چاودێری و سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی تێنسی سه‌رمێزی جیهانی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات .
ئه‌مه‌و له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا كه یارییه‌كانی بۆ ئاسته‌كانی مندالاَنی كوڕان و كچان ده‌بێت محه‌مه‌د دلاوه‌ری یاریزانی تیمی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌شداره ، سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه و به‌شداری كردنی یاریزانه‌كه‌یان ، هه‌ردی ئه‌حمه‌د ڕاهێنه‌ری فێرگه‌ی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تیمه‌كه‌مان به ئاستێكی به‌رز له ڕكابه‌رییه‌كان ده‌بینرێت و ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ش به‌ده‌ر نابێت له ڕكابه‌ری به‌هێز چونكه له‌سه‌ر ئاستی جیهانه ، هه‌روه‌ك هه‌ردی ئاماژه‌ی پێكرد كه یارییه‌كانی له به‌رواری 15 تا 19 ی ته‌مووزی 2024 به‌رده‌وام ده‌بێت و یاریزانان بۆ به‌ده‌ست هێنانی میدالیاكان ڕكابه‌ری ده‌كه‌ن .