پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له درێژه‌ی یارییه‌كانی خولی لاوانی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق و له جه‌وله‌ی سێهه‌می یارییه‌كانی خوله‌كه و له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی فه‌رمانده‌یی هه‌ردوو تیمی تۆپی پێی لاوانی یانه‌كانی كه‌ربه‌لا و شوڕته ڕوبه‌ڕوی یه‌ك بونه‌وه .
ئه‌مه‌و له‌و یارییه‌دا و دوای یه‌كسان بوونی هه‌ردوو تیم به گۆڵێك دواجار لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دیاری كردنی باشترین یاریزان ( وه‌لید خالد ) ی گۆڵپارێزی یانه‌ی كه‌ربه‌لای دیاری كرد كه توانی له‌و یارییه‌دا ئاستێكی به‌رزی هونه‌ری پیشان بدات ، هه‌روه‌ك دوایی كۆتاهاتنی یارییه‌كه وسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیمه‌كانی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه خه‌لاَتی لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراقی به‌خشییه ئه‌و یاریزانه و سه‌رسامی خۆشی به ئاستی پیشان دا كه توانی له‌و یاریه‌دا به ئاست خۆی پیشان بدات و ووسام ووتیشی من خۆشم گۆڵپارێز بووم و ژیانی یاریكردنم له یانه‌ی پێشمه‌رگه كۆتایی پێهێناوه و هه‌ر له‌و یانه‌یه‌ش به‌رده‌وامم له خزمه‌ت به وه‌رزشی تۆپی پێ .