پێشمه‌رگه‌ به‌ ده‌ یاریزانه‌وه‌ گۆڵبارانی‌ حدودی‌ كردوو به‌ یه‌كه‌می‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ چواره‌م گه‌یشته‌ قۆناغی‌ هه‌شتی‌ خولی‌ لاوانی‌ عێراق


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

دوای‌ یارییه‌ ئاست به‌رزه‌كه‌ی‌ لاوه‌ پێشمه‌رگه‌كان و بردنه‌وه‌یان له‌ یانه‌ی‌ حدود تیمه‌ سه‌وز پۆشه‌كه‌ی‌ شاری‌ هه‌ڵمه‌وت و قوربانی‌ توانیان به‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌می‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ چواره‌م خۆیان بگه‌یه‌نه‌ یارییه‌كانی‌ قۆناغی‌ هه‌شتی‌ خولی‌ لاوانی‌ یانه‌كانی‌ عێراق .

كاتژمێر 5:00 ی‌ ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ دوو شه‌ممه‌ 15 ی‌ ته‌مووزی‌ 2024 و له‌سه‌ر یاریگه‌كه‌ی‌ له‌ ناوچه‌ی‌ فه‌رمانده‌یی‌ ، تیمی‌ تۆپی‌ پێی‌ لاوانی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ میوانداری‌ له‌ لاوانی‌ یانه‌ی‌ حدود كرد .

له‌و یارییه‌دا كه‌ له‌ جه‌وله‌ی‌ سێهه‌می‌ قۆناغی‌ شانزه‌ی‌ خولی‌ لاوانی‌ یانه‌كانی‌ عێراق بوو پێَشمه‌رگه‌كان به‌ ئاستێكی‌ به‌رز بینران و هه‌ر له‌ سه‌ره‌تایی‌ ده‌ست پێكی‌ یاری‌ توانیان توانیان كۆنترۆڵی‌ تۆپی‌ نێو یاریگه‌ بكه‌ن و هێرشه‌كانیان بووه‌ مایه‌ی‌ سه‌ركه‌وتنه‌ مێژووییه‌كه‌یان له‌به‌رامبه‌ر لاوانی‌ یانه‌ی‌ حدود .

ئه‌مه‌و له‌ نیوه‌ی‌ یه‌كه‌م و له‌ خوله‌كی‌ 25 مسته‌فا عوده‌ی‌ یاریزانی‌ لاوی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ توانی‌ گۆڵی‌ یه‌كه‌م و پێشكه‌وتن تۆمار بكات و دوای‌ 13 خوله‌كه‌ له‌و نیوه‌یه‌دا هێدی‌ سه‌ردار دووه‌م گۆڵی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ سه‌وز پۆشی‌ یه‌كلا كرده‌وه‌ و هه‌رچی‌ ئه‌نجامی‌ نیوه‌ی‌ یه‌كه‌م بوو به‌ دوو گۆڵ بۆ پێشمه‌رگه‌كان كۆتایی‌ هات .

له‌ نیوه‌ی‌ دووه‌م و دوای‌ سێ‌ خوله‌ك سامی‌ سه‌عیدی‌ هێرش به‌ری‌ پێشمه‌رگه‌ توانی‌ گۆڵی‌ سێهه‌م تۆمار بكات و پاشان و دوایی‌ دژه‌ هێرشێك له‌ خوله‌كی‌ 77 محه‌مه‌د قاسم تاكه‌ گۆڵی‌ یانه‌ی‌ حدودی‌ تۆمار كرد .

دواتر و به‌هۆی‌ كارتی‌ سوره‌وه‌ ڕابه‌ر جه‌مال له‌ تیمی‌ لاوانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ دوور خرایه‌وه‌ له‌ نێو یاریگه‌ به‌لاَم لاوه‌ پێشمه‌رگه‌كان كۆڵنه‌ده‌رانه‌ چه‌ندین هێرشی‌ دیكه‌یان كرده‌ سه‌ر تۆڕی‌ گۆڵی‌ یانه‌ی‌ میوان و له‌ خوله‌كی‌ 81 دووباره‌ مسته‌فا عوده‌ی‌ گۆڵی‌ دووه‌می‌ خۆی‌ و چواره‌می‌ پێشمه‌رگه‌كانی‌ تۆمار كرد و له‌ خوله‌كی‌ كۆتایی‌ یارییه‌كه‌ش به‌هێز یوسف گۆڵی‌ پێنجه‌م و دوا گۆڵی‌ تیمی‌ لاوانی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ مسۆگه‌ر كردوو ئه‌نجامی‌ ئه‌و یاریه‌ش به‌ 5-1 گۆڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ لاوانی‌ قه‌لاَی‌ سه‌وز كۆتایی‌ هات و به‌ كۆی‌ 7 خاڵه‌وه‌ و به‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌می‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ چواره‌م خۆیان گه‌یانده‌ قۆناغی‌ هه‌شتی‌ خولی‌ لاوانی‌ یانه‌كانی‌ عێراق .



PM:09:05:15/07/2024




ئه‌م بابه‌ته 880 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌