جامی‌ باشترین یاریزان به‌ بڕیار عه‌دنان ی‌ به‌رگریكار به‌خشرا


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

خه‌لاَت كردنی‌ باشترین یاریزانانی‌ قۆناغی‌ شانزه‌ی‌ خولی‌ لاوانی‌ یانه‌كانی‌ عێراق به‌رده‌وام بوو دوایی‌ كۆتاهاتنی‌ یاری‌ نێوان لاوانی‌ یانه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ و حدود له‌ جه‌وله‌ی‌ سێهه‌می‌ ئه‌و قۆناغه‌دا و به‌هۆی‌ پیشان دانی‌ ئاسته‌ به‌رزه‌كه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ هه‌ڵسه‌نگاندن له‌ یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ تۆپی‌ پێی‌ عێراق بڕیار عه‌دنان ی‌ به‌رگریكاری‌ تیمی‌ لاوانی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ دیاری‌ كرد كه‌ توانی‌ له‌و یارییه‌دا ئاستێكی‌ به‌رز پیشان بدات و ببێته‌ به‌ربه‌ست بۆ هێرشه‌ یه‌ك له‌ دوای‌ یه‌كه‌كانی‌ یاریزانانی‌ لاوانی‌ یانه‌ی‌ حدود .

ئه‌مه‌و دوایی‌ كۆتاهاتنی‌ ئه‌و یاریه‌ ، جه‌عفه‌ر تۆفیق ڕاهێنه‌ری‌ دێرینی‌ تۆپی‌ پێی‌ شاری‌ سلێمانی‌ كه‌ خزمه‌تێكی‌ به‌رچاوی‌ له‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ هه‌بووه‌ و له‌ ئێستادا له‌ ولاَتی‌ تاراوگه‌ ژیان ده‌كات خه‌لاَتی‌ بڕیار عه‌دنان ی‌ یاریزانی‌ لاوی‌ تیمی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كرد .

دوای‌ وه‌رگرتنی‌ خه‌لاَته‌كه‌ی‌ ، بڕیار عه‌دنان خۆشحاڵی‌ خۆی‌ پیشان دا كه‌ توانیویه‌تی‌ به‌ ئاستێكی‌ به‌رز له‌ یارییه‌دا ببینرێت و هیواشی‌ خواست له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی‌ جامی‌ یه‌كه‌می‌ خولی‌ لاوانی‌ عێراق به‌ده‌ست بهێنن .



PM:09:29:15/07/2024




ئه‌م بابه‌ته 1276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌