پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق واده‌ی یاری پله‌ی ئۆفی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراقی له نێوان یانه‌كانی پێشمه‌رگه و ڕومادی ئاشكرا كردوو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بانگێشتی نوێنه‌ری هه‌ردوو یانه‌ی كرد كه له كاتژمێر 12:00 ی نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری 18 ی ته‌مووزی 2024 و له نێو باره‌گه‌ی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق ئاماده‌بن ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجام دانی كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی یارییه‌كه‌یان .
لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له‌و یه‌كێتییه بڕیاری داوه یاری پله‌ی ئۆف له نێوان یانه‌كانی پێشمه‌رگه و ڕومادی له كاتژمێر 5:30 ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه به‌رواری 20 ی ته‌مووزی 2024 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی زه‌ورا ئه‌نجام بدات هه‌روه‌ك له هه‌مان كاتدا و له‌سه‌ر یاریگه‌ی شه‌عب یاری كۆتای خولی نایاب له نێوان یانه‌كانی كرمه و دیالی به‌ڕێوه‌ده‌چێت .
به پێی ڕێنماییه‌كانی یه‌كێتیه‌كه‌ش بڕیار دراوه كه كاتی یاسایی یاری پله‌ی ئۆف 90 خوله‌ك بێت و گه‌ر هه‌ردوو تیم یه‌كسان بوون ڕاسته‌وخۆ په‌نا ده‌برێته به‌ر لێدانه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی دیاری كردنی براوه‌ی یارییه‌كه .