پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی سلێمانی له نێو هۆڵی سیتی سینه‌ما و به‌به‌شداری 74 یاریزان له هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی سلێمانی به‌ڕێوه برد .
له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا و دوایی ڕكابه‌ری یاریزانان دواجار ڕێباز ناصر توانی به كۆكردنه‌وه‌ی 8 خاڵ پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت و هه‌رچی ، زانیار قادر ، نالی محه‌مه‌د ،ته‌ها جه‌لال و ئارێس سابیر بوو به كۆی 7 خاڵ پله‌كانی دووه‌م تا پێنجه‌م یان مسۆگه‌ر كرد .
ئه‌مه‌و سه‌باره‌ت به ئه‌نجامه‌كانی كۆتای یاریزانانی به‌شداری ئه‌و پاڵه‌وانێتیه ، ئه‌سعه‌د ئیسماعیل ئه‌ندام له یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق و سه‌رپه‌رشتیاری گشتی پاڵه‌وانێتیه‌كه بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، 74 یاریزان له ڕكابه‌رییه‌كی به‌هێزی پڕ ململانێی یارییه‌كان بوون تا بگه‌نه قۆناغی دووه‌می پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی سلێمانی و ببنه یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی كه له كۆتایدا یاریزانانی سه‌ركه‌وتوو به قۆناغی دووه‌می پالاَوتن توانیان بیرمه‌ندانه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن .
ئه‌سعه‌د ووتیشی له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی ڕیزبه‌ندی ئه‌م پالاَوتنه خاوه‌ن پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌می ڕیزبه‌ندی كه هه‌ردوو یاریزان ( ڕێباز ناسڕ و زانیار قادر ) بوون سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا بۆ به‌شداریان له پاڵه‌وانێتی زۆنی كوردستان كه یارییه‌كانی له به‌رواری 18ی ته‌مووز بۆ 23 هه‌مان مانگ له شاری هه‌ولێر و له نێو هۆڵی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی شه‌تڕه‌نجی خانزاد به‌ڕێوه ده‌چێت .
هه‌ر سه‌باره‌ت به پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی سلێمانی ئه‌ندامه‌كه‌ی یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق ووتی ، بڕیاره له 20 ی مانگی ئابی داهاتوو قۆناغی دووه‌می پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی سلێمانی ئه‌نجام بدرێت و له‌و قۆناغه‌دا هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی دیاری ده‌كرێت .
دواجار ئه‌سعه‌د ئیسماعیل ئاست به‌رزی كارین كه‌مال ی كیژه یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه و هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی له یاد نه‌كردوو ووتی ، له‌م پاڵه‌وانێتیه‌دا ئه‌و كیژه پاڵه‌وانه توانی له‌سه‌ر ئاستی گشتی پله‌ی شه‌شه‌م به‌ده‌ست بهێنێت و له‌سه‌ر ئاستی كچانیش یه‌كه‌م بوو كه ئه‌و ئه‌نجامه پێمان ده‌ڵێت كچان ده‌توانن ڕكابه‌ری بكه‌ن و بیرمه‌ند و دانان له یاری شه‌تڕه‌نجدا .