هێدی‌ سه‌ردار باشترین یاریزانی‌ یاری‌ نێوان لاوانی‌ پێشمه‌رگه‌ و نه‌فت به‌سره‌ بوو


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

له‌ چوارچێوه‌ی‌ دیاری‌ كردنی‌ باشترین یاریزان له‌ یارییه‌كانی‌ خولی‌ لاوانی‌ یانه‌كانی‌ عێراق و له‌ یاری‌ نێوان یانه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ و نه‌فت به‌سره‌ و دوایی‌ سه‌ركه‌وتنه‌ مێژوویه‌كه‌ی‌ لاوانی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ ئه‌نجامی‌ 3-2 گۆڵ لیژنه‌ی‌ هه‌ڵسه‌نگاندن له‌ یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ تۆپی‌ پێی‌ عێراق هێدی‌ سه‌رداری‌ یاریزانی‌ هێرش به‌ری‌ تیمی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ دیاری‌ كرد به‌ باشترین یاریزانی‌ ئه‌و یاریه‌ و خه‌لاَتی‌ باشترینی‌ له‌لایه‌ن سه‌ركار عه‌لی‌ خان ئه‌ندام له‌ لیژنه‌ی‌ ئۆڵۆمپی‌ كوردستان پێبه‌خشرا .

هێدی‌ سه‌ردار دوای‌ پیشان دانی‌ ئه‌و ئاسته‌ به‌رزه‌ی‌ له‌و یاریه‌دا و تۆمار كردنی‌ دوو گۆڵ بۆ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت ووتی‌ ، تیمه‌كه‌مان شایسته‌ی‌ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ چه‌ندین هه‌لی‌ گۆڵ تۆمار كردنمان له‌ده‌ست دا به‌لاَم بۆ سه‌ركه‌وتن نه‌وه‌ستاین و خۆش به‌ختانه‌ توانیمان بردنه‌وه‌یه‌كی‌ گرنگ به‌ده‌ست بهێنین و بگه‌ینه‌ یاری‌ قۆناغی‌ چوار گۆشی‌ زێڕین له‌ خولی‌ ئه‌ستێره‌كانی‌ عێراق .


PM:09:51:18/07/2024




ئه‌م بابه‌ته 1276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌