لاوانی‌ پێشمه‌رگه‌ و زه‌ورا دوا یاری‌ خولی‌ ئه‌ستێره‌كانی‌ عێراق ئه‌نجام ده‌ده‌ن - یاریگه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ میوانداره‌


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

كاتژمێر 5:00 ی‌ ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ شه‌ممه‌ 20 ی‌ ته‌مووزی‌ 2024 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌ی‌ فه‌رمانده‌یی‌ شاری‌ سلێمانی‌ ، هه‌ردوو تیمی‌ تۆپی‌ پێی‌ لاوانی‌ یانه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ و نه‌جه‌ف له‌ قۆناغی‌ چوار گۆشه‌ی‌ زێڕینی‌ خولی‌ لاوانی‌ یانه‌كانی‌ عێراق دا به‌ یه‌ك گه‌یشتن .

له‌و یارییه‌دا دوای‌ ڕكابه‌ریه‌كی‌ به‌هێز له‌ نێوان یاریزانانی‌ هه‌ردوو تیم بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجام له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ خۆیان دواجار و به‌ لێدانێكی‌ هونه‌ری‌ یاریزانی‌ لاوی‌ پێشمه‌رگه‌ ڕێژوان نه‌سره‌دین توانی‌ گۆڵی‌ یه‌كه‌م و تاكه‌ گۆڵی‌ سه‌ركه‌وتن بۆ تیمه‌كه‌ی‌ تۆمار بكات له‌ نیوه‌ی‌ دووه‌می‌ یارییه‌كه‌ و به‌و سه‌ركه‌وتنه‌شيان لاوانی‌ پێشمه‌رگه‌ توانیان بگه‌نه‌ یاری‌ كۆتایی‌ خولی‌ ئه‌ستێره‌كانی‌ عێراق كه‌ تێیداو له‌سه‌ر یاریگه‌كه‌یان له‌ ناوچه‌ی‌ فه‌رمانده‌یی‌ و له‌ كاتژمێر 5:00 ی‌ ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ سێ‌ شه‌ممه‌ی‌ داهاتوو ڕێكه‌وتی‌ 23 ی‌ ته‌مووزی‌ 2024 میوانداری‌ له‌ لاوانی‌ یانه‌ی‌ زه‌ورا ده‌كه‌ن .



AM:12:01:21/07/2024




ئه‌م بابه‌ته 1860 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌