خه‌لاَتی‌ باشترین یاریزانی‌ یاری‌ نێوان لاوانی‌ پێشمه‌رگه‌ و نه‌جه‌ف به‌خشرایه‌ ڕێژوان ناسر


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

دوایی‌ ئه‌و ئاسته‌ به‌رزه‌ی‌ پیشانی‌ داو توانی‌ تاكه‌ گۆڵی‌ یاری‌ نێوان یانه‌كه‌ی‌ و یانه‌ی‌ نه‌جه‌ف تۆمار بكات ، لیژنه‌ی‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ باشترین یاریزان له‌ یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ تۆپی‌ پێی‌ عێراق خه‌لاَتی‌ باشترین یاریزانی‌ ئه‌و یارییه‌ی‌ به‌خشییه‌ ( ڕێژوان ناسر ) .

ئه‌مه‌و دوایی‌ كۆتاهاتنی‌ یاری‌ نێوان هه‌ردوو تیم جامی‌ باشترین یاریزانی‌ یارییه‌كه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێز ڕه‌فیق ئیسماعیل ی‌ سكرتێری‌ یه‌كێتی‌ تۆپی‌ پێی‌ سلێمانی‌ پێبه‌خشرا و دوایی‌ وه‌رگرتنی‌ خه‌لاَته‌كه‌ی‌ ڕێژوان به‌ پێشمه‌رگه‌ سپۆرتی‌ ڕاگه‌یاند كه‌ خۆی‌ به‌ باشترین نازانێت چونكه‌ هه‌موو هاوڕێكانی‌ باشترین بوون ، ئه‌و لاوه‌ ووتیشی‌ تیمی‌ لاوانی‌ پێشمه‌رگه‌ یاری‌ كۆمه‌ڵ ئه‌نجام ده‌ده‌ن و پێكه‌وه‌ ده‌توانن سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن و ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی‌ تا ئێستاش به‌ده‌ستیان هێناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ ته‌واوی‌ یاریزانان به‌ باشترین شێوه‌ یاریان كردووه‌ .

دواجار ڕێژوان ناسڕ هیوای‌ خواست له‌سه‌ر یاریگه‌كه‌یان نازناوی‌ خوله‌كه‌ بۆ خۆیان و شاری‌ سلێمانی‌ به‌ده‌ست بهێنن .


AM:12:14:21/07/2024




ئه‌م بابه‌ته 1036 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌