پێشمه‌رگه‌ ڕوومادی‌ تێپه‌ڕاندوو ڕوبه‌ڕوی‌ قاسم ده‌بێته‌وه‌


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

یاریگه‌ی‌ زه‌ورا ئه‌و یاریگه‌یه‌ بوو كه‌ میوانداری‌ له‌ یاری‌ نێوان یانه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ و ڕوومادی‌ كرد له‌ چوارچێوه‌ی‌ یاری‌ پله‌ی‌ ئاوت له‌ خولی‌ نایابی‌ یانه‌كانی‌ عێراق و تێیداو دوایی‌ یارییه‌كی‌ به‌هێزی‌ ئاست به‌رزی‌ نمونه‌یی‌ له‌ نێوو هانده‌ره‌ بێشوماره‌كه‌ی‌ یانه‌ی‌ ڕومادی‌ كوڕانی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ سه‌وز پۆش توانیان به‌ ئه‌نجامێكی‌ گرنگ و به‌ 4-1 گۆڵ سه‌ركه‌وتن یان به‌سه‌ر تۆمار بكه‌ن و بگه‌نه‌ دوا یاری‌ كه‌ تێیداو ڕوبه‌ڕوی‌ یانه‌ی‌ قاسم ده‌بنه‌وه‌ .

ئه‌مه‌و بڕیاره‌ یاری‌ نێوان تیمی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ و قاسم له‌ كاتژمێر 7:30 خوله‌كی‌ ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ چوار شه‌ممه‌ 24 ی‌ ته‌مووزی‌ 2024 و له‌سه‌ر هه‌مان یاریگه‌ ، یاریگه‌ی‌ زه‌ورا له‌ شاری‌ به‌غداد به‌ڕێوه‌ بێچت و براوه‌ی‌ یاری‌ نێوان هه‌ردوو تیم ده‌گاته‌ خولی‌ ئه‌ستێره‌كانی‌ عێراق بۆ وه‌رزی‌ نوێی‌ 2024 - 2025 .


AM:12:27:21/07/2024




ئه‌م بابه‌ته 1676 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌