پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له نێو باره‌گه‌ی سه‌ره‌كی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 21 ی ته‌مووزی 2024 به‌ڕێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به ئاماده‌بوونی سكرتێر و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی پێشوازی كرد له ڕاهێنه‌ر و یاریزانانی تیمی باله‌ی پێشكه‌وتوانیان .
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا و سه‌ره‌تا جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه باسی له ئه‌نجامه‌كانی ڕابردووی تیمی باله‌ی یانه‌كه‌یان كردوو ووتی ، باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له ساڵی 1999 و له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی یانه‌كه‌دا توانیویه‌تی به ئاست و ئه‌نجام له خوله‌كانی كوردستان و عێراق دا كاریگه‌ر بێت ، حاكم مه‌حمود ووتیشی بۆ ئه‌م وه‌رزه پاڵپشت به یاریزانانی خۆمان ده‌مانه‌وێت به شێوه‌یه‌كی زۆر گونجاو خۆمان ڕێك بخه‌ینه‌وه و بچینه‌وه نێو ڕكابه‌رییه‌كانی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق .
هه‌روه‌ك دڵسۆزی یاریزانانی به‌رز نرخاند كه له ماوه‌ی ته‌مه‌نی وه‌رزشی خۆیان هه‌وڵیان داوه ناوی پێشمه‌رگه و یانه‌كه‌یان به به‌رزی له خوله‌كان بهێڵنه‌وه و ئه‌نجامه‌كانیشیانی به گه‌واهیده‌ری سه‌ركه‌وتن و نازناوه‌كان له قه‌ڵه‌مدا .
پاشان یاریزانان سوپاسی حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد یان كرد كه هه‌میشه پاڵپشتی كردوون و هیوایان خواست له‌م وه‌رزه‌دا به ئه‌نجام و ده‌ست كه‌وت له خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ببینرێن .
جێگه‌ی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه تیمی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه خاوه‌نی دوو نازناوی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراقه و له‌سه‌ر ئاستی كوردستانیش 10 جامی یه‌كه‌می له نێو پێشانگه‌ی ئه‌رشیفی جامه‌كان نمایش كردووه .