پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له نێو هۆڵی كۆنگره‌كانی هۆتێل ئه‌ربیل له شاری سلێمانی كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی بۆ یاری كۆتایی خولی لاوانی یانه‌كانی عێراق له نێوان یانه‌كانی پێشمه‌رگه و زه‌ورای شاری به‌غداد به‌ڕێوه چوو .
سه‌ره‌تای ده‌ست پێكی كۆنگره‌كه د ، فرات ، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق ، ووتی خولێكی به‌هێزی ئاست به‌رزمان به‌ڕێوه بردوو به هیواشین یاری كۆتایی له نێوان یانه‌كانی پێشمه‌رگه و زه‌ورا به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو به گیانی برایه‌تی و سه‌ركه‌وتنی خوله‌كه به‌ڕێوه بچێت .
پاشان وسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیمه‌كانی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ووتی ، وه‌ك یانه‌ی پێشمه‌رگه ته‌واوی ئاماده‌كاریمان بۆ ئه‌م یارییه كردووه و یاریگه‌مان به شێوه‌یه‌كی جوان ڕێك خستووه و ته‌واوی پێداویستییه‌كان له دابین كردنی ئاسایشی یاریگه و ئۆتۆمبێل ی فریاكه‌وتن له نێو یاریگه ده‌بن جگه‌له‌وه‌ی بۆ ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنی كۆتایی سته‌یج و ته‌واوی پێداویستییه‌كانی له نێو یاریگه‌ی پێشمه‌رگه و له‌سه‌ر ئه‌ركی یانه‌كه دابین كراوه .
له كۆتایشدا نمایشی به‌رگی یاریزانان كرا كه یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به به‌رگی سه‌وز یاری ده‌كه‌ن و گۆڵپارێز به‌رگی پرته‌قاڵی ده‌بێت وه یانه‌ی زه‌ورا به به‌رگی سپی و گۆڵ پارێزیان به‌رگی زه‌ردی ته‌واو ده‌پۆشێت .
جێگه‌ی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه بڕیاره له كاتژمێر 5:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 23 ی ته‌مووزی 2024 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه هه‌ردوو تیمی تۆپی پێی لاوانی یانه‌كانی پێشمه‌رگه و زه‌ورا به یه‌ك بگه‌ن و براوه‌ی ئه‌و یارییه ده‌بێته خاوه‌ن نازناوی خوله‌كه بۆ وه‌رزی 2023 - 2024 .