پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
شاری هه‌ولێر و هۆڵی یانه‌ی شه‌تڕه‌نجی خانزاد پاڵه‌وانێتی زۆنی كوردستانی شه‌تڕه‌نجی میوانداری كرد .
به‌به‌شداری 54 یاریزان له هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز كه بریتیی بوون له یاریزانانی شاره‌كانی ، هه‌ولێر ، دهۆك ، سلێمانی و كه‌ركوك ، پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی زۆنی كوردستان به‌ڕێوه چوو ، له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا و دوایی ڕكابه‌رییه‌كان دواجار پێنج یاریزان توانیان بگه‌نه قۆناغی یه‌كه‌می یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی عێراق .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه و ئه‌نجامی یاریزانانی ، ئه‌سعه‌د ئیسماعیل ئه‌ندام له یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق و سه‌رپه‌رشتیاری گشتی پاڵه‌وانێتیه‌كه بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، ئه‌م پاڵه‌وانێتیه تایبه‌ته به ناوچه‌كان كه له‌م وه‌رزه‌دا 54 یاریزان له ناوچه ( زۆن ) ی كوردستان به‌شداریان كردوو دوای ڕكابه‌ری یاریزانانی دواجار پێنج یاریزانی توانیان بگه‌نه قۆناغی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتی عێراق .
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له شاری سلێمانی سێ یاریزان سه‌ركه‌وتووبوون كه بریتین له ( ڕێباز ناسر ، نالی محه‌مه‌د ) یاریزانانی یانه‌ی پێشمه‌رگه و ، به‌ختیار حه‌مه ساڵح یاریزانی شاره‌كه .
هه‌روه‌ك ئه‌سعه‌د ووتی ، له شاری هه‌ولێر پۆلاَ ئازاد و سه‌میر ته‌ها هاوشانی سێ یاریزانه‌كه‌ی شاری سلێمانی بوونه یاریزانی گه‌یشتوو به قۆناغی یه‌كه‌می ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ی كه بڕیاره له به‌رواری 7 ی ئابی 2024 و له شاری به‌غداد به‌به‌شداری زیاتر له 30 یاریزان به‌ڕێوه بچێت .