قوتابخانه‌ی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ڕۆژێك له‌ مه‌له‌وانگه‌ به‌ڕێده‌كه‌ن


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

له‌ درێژه‌ی‌ كار و چالاكییه‌كانی‌ قوتابخانه‌كه‌یان ، قوتابخانه‌ی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ چالاكی‌ مه‌له‌وانی‌ به‌ فێرخوازانی‌ خولی‌ هاوینه‌ی‌ قوتابخانه‌كه‌یان ئه‌نجام ده‌ده‌ن .

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجام دانی‌ ئه‌و چالاكییه‌یان فه‌رمان محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیاری‌ هونه‌ری‌ قوتابخانه‌ی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت ووتی‌ ، له‌ وه‌رزی‌ پشوه‌كاندا قوتابخانه‌ی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ چه‌ندین فێرخوازی‌ نوێ‌ په‌یوه‌ندی‌ پێوه‌ ده‌كه‌ن كه‌ تیایاندا به‌ ده‌یان به‌هره‌مه‌ند به‌دی‌ ده‌كرێت و چاوه‌ڕوانی‌ داهاتوویه‌كی‌ پرشنگداریان لێده‌كه‌ین ، هه‌روه‌ك ناوبراو ووتی‌ ، له‌م وه‌رزه‌دا ژماره‌یه‌كی‌ به‌رچاو له‌ مندالاََن له‌ ته‌مه‌نه‌ جیاوازه‌كان به‌شداریان له‌ مه‌شقه‌كان كردووه‌ و پاڵپشتی‌ دایكان و باوكانیشیان هانده‌ر بووه‌ تا ئێمه‌ زیاتر و زیاتر گرنگیان پێبده‌ین .

فه‌رمان ئه‌وه‌شی‌ ووت كه‌ ته‌نیا فێركردن له‌ بنه‌مای‌ پێگه‌یاندنی‌ قوتابخانه‌كه‌یان نییه‌ به‌ڵكوو په‌روه‌رده‌ كردنه‌ دواتر فێركردن هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه‌ كه‌ توانیویانه‌ نازناوی‌ عێراقی‌ پێبگێڕنه‌وه‌ بۆ شاری‌ سلێمانی‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ بێچوه‌ شێرانی‌ دا .

سه‌باره‌ت به‌ مه‌شقه‌كانی‌ قوتابخانه‌ی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ئه‌و سه‌رپه‌رشتیاره‌ ووتی‌ ، هه‌فتانه‌ دوو تا سێ‌ یه‌كه‌ی‌ مه‌شقیمان هه‌یه‌ و له‌ نێویاندا چالاكی‌ مه‌له‌وانی‌ به‌ یاریزانانی‌ فێرخواز ئه‌نجام ده‌ده‌ین تا سودی‌ زیاتر به‌ جه‌سته‌یان بگه‌یه‌نین چونكه‌ وه‌رزشی‌ مه‌له‌وانی‌ سودێكی‌ نه‌بڕاوه‌ی‌ هه‌یه‌ .


PM:03:40:30/07/2024




ئه‌م بابه‌ته 1380 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌