خونچه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ گه‌یشتنه‌ قۆناغی‌ چوار گۆشه‌ی‌ زێڕین


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

له‌ چوارچێوه‌ی‌ چالاكییه‌ به‌رده‌وامه‌ نێو خۆییه‌ وه‌رزشییه‌كانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ و به‌سه‌رپه‌رشتی‌ فێرگه‌ی‌ سلێمانی‌ نوێ‌ و به‌به‌شداری‌ 16 تیم خولی‌ دۆستانه‌ی‌ تۆپی‌ پێی‌ شاری‌ سلێمانی‌ به‌رده‌وامه‌ و تێیداو دوایی‌ پیشان دانی‌ ئاستێكی‌ به‌رز خونچه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ توانیان له‌به‌رامبه‌ر فێرگه‌ی‌ بڵند براوه‌بن و سه‌ركه‌وتنیان بۆ قۆناغی‌ چوار گۆشه‌ی‌ زێڕین مسۆگه‌ر كرد .

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامی‌ تیمه‌كه‌یان فه‌رمان محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیاری‌ هونه‌ری‌ قوتابخانه‌ی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت ووتی‌ ، تیمه‌كه‌مان له‌سه‌ر ئاستی‌ خونچه‌كان بۆ ته‌مه‌ن 2013 - 2014 به‌شداری‌ له‌و خوله‌ دۆستانه‌یه‌ كردووه‌ و خۆش به‌ختانه‌ش توانیمان سه‌ركه‌وتن له‌ یارییه‌كاندا به‌ده‌ست بهێنین و گه‌یشتینه‌ قۆناغی‌ چوار گۆشه‌ی‌ زێڕین .

هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی‌ پێكرد كه‌ بۆ قۆناغی‌ چوار گۆشه‌ی‌ زێڕین تیروپشك ئه‌نجام ده‌درێته‌وه‌ و دواتر و كاتی‌ یارییه‌كانی‌ ئه‌و قۆناغه‌ دیاری‌ ده‌كرێت و وه‌ك تیمی‌ خونچه‌كانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ش بۆ ئه‌و قۆناغه‌ ئاماده‌كاری‌ ده‌كه‌ین .


PM:09:35:13/08/2024




ئه‌م بابه‌ته 1484 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌