حاكم مه‌حمود بۆ ڕاوێژكاری‌ وه‌رزشی‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ هیوادارین به‌ ته‌ندروستییه‌كی‌ باشه‌وه‌ بگه‌ڕێیته‌وه‌ ناومان


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

به‌مه‌به‌ستی‌ له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگار بوون له‌ باری‌ ته‌ندروستی‌ و هه‌واڵ پرسینیان ، ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ دوو شه‌ممه‌ 19 ی‌ ئابی‌ 2024 به‌ڕێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ یاوه‌ری‌  م ، شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌ن سكرتێر و ئه‌دیب شكور ، كه‌لسوم محه‌مه‌د و نه‌شمیل محه‌مه‌د ئه‌ندامانی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ یانه‌ سه‌ردانی‌ به‌ڕێز م ، ئیبراهیم قاسم ڕاوێژكاری‌ وه‌رزشی‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌یان كرد .

له‌و سه‌دانه‌یاندا و سه‌ره‌تا جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ وێڕای‌ هه‌واڵ پرسین و لێپرسینه‌وه‌ له‌ باری‌ ته‌ندروستی‌ ڕاوێژكاری‌ وه‌رزشی‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ هیوای‌ خواست به‌ زووترین كات و به‌ ته‌ندروستییه‌كی‌ باشه‌وه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ نێو یانه‌كه‌ی‌ ، یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد كه‌ كه‌ هه‌میشه‌ یانه‌كه‌یان م ، ئیبراهیم قاسم یان به‌ نمونه‌ی‌ وه‌رزشكاران بنیوه‌ و هه‌روه‌ك ته‌واوی‌ پاڵپشتی‌ یانه‌ی‌ بۆ دووپات كرده‌وه‌ .

له‌به‌رامبه‌ردا م ، ئیبراهیم قاسم سوپاسی‌ حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد و سكرتێر و ئه‌ندامانی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ یانه‌كه‌یانی‌ كرد بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌یان و دڵسۆزی‌ و خه‌مخۆرییه‌كانی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ به‌رز نرخاند كه‌ هه‌میشه‌ پاڵپشتی‌ وه‌رزشكاران ده‌كات و له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێری‌ ته‌ندروستی‌ و هه‌واڵپرسی‌ كردووه‌ و هه‌روه‌ك هیواشی‌ خواست كه‌ به‌ زوترین كات بتوانێت بگه‌ڕێته‌وه‌ نێو یانه‌كه‌ی‌ كه‌ ماڵی‌ هه‌مووانه‌ .


PM:11:17:19/08/2024




ئه‌م بابه‌ته 1856 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌