وسام محه‌مه‌د : گرنگی‌ به‌ ئاسته‌ ته‌مه‌نییه‌كان ده‌ده‌ین به‌ گڕوتینه‌وه‌ ئاماده‌ی‌ وه‌رزی‌ نوێی‌ چالاكییه‌كان ده‌بین


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

به‌مه‌به‌ستی‌ ئاماده‌كاری‌ بۆ به‌شداری‌ له‌ وه‌رزی‌ نوێی‌ خوله‌كانی‌ عێراق سه‌رپه‌رشتیاری‌ گشتی‌ تیمه‌كانی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی‌ سه‌رپه‌رشتیارانی‌ تیمه‌كانی‌ ( سێبه‌ر ، خوار 16 ساڵ و خوار 14 ساڵ )  كۆبۆوه‌ .

له‌ نێو باره‌گه‌ی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ و ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ سێ‌ شه‌ممه‌ 20 ی‌ ئابی‌ 2024 ، به‌ڕێز وسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری‌ گشتی‌ تیمه‌كانی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ ، جوتیار جه‌زا سه‌رپه‌رشتیاری‌ تیمی‌ سێبه‌ر ، فریا حه‌مه‌ حه‌مه‌ ساڵح سه‌رپه‌رشتیاری‌ تیمی‌ خوار 16 ساڵ و فه‌رمان محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیاری‌ تیمی‌ خوار 14 ساڵی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ كۆبۆوه‌ .

سه‌ره‌تا وسام باسێكی‌ له‌ ئه‌نجام و ده‌ست كه‌وته‌كانی‌ وه‌رزی‌ ڕابردوو كردوو هه‌وڵ و ماندوو بون و شه‌و نخونی‌ و دڵسۆزییه‌كانی‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رپه‌رشتیاران و ڕاهێنه‌رانی‌ به‌رز نرخاندوو ڕایگه‌یاند كه‌ له‌م وه‌رزه‌ به‌ گڕوتینێكی‌ گه‌رمه‌وه‌ ده‌چینه‌وه‌ نێو ڕكابه‌رییه‌كانی‌ خوله‌كانی‌ عێراق و ده‌مانه‌وێت ئه‌و ده‌ست كه‌وت و ئه‌نجامانه‌ی‌ هه‌مان بووه‌ له‌ ڕابردوودا دووباره‌یان بكه‌ینه‌وه‌ .

سه‌رپه‌رشتیاری‌ گشتی‌ تیمه‌كانی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ووتیشی‌ گرنگه‌ تیمه‌كانمان به‌ شێوه‌یه‌كی‌ ئه‌كادیمی‌ و زانستی‌ په‌روه‌رده‌ بكه‌ین و ته‌مه‌نی‌ گونجاو بۆ تیمه‌كان دیاری‌ بكه‌ین چۆن له‌ ڕابردوودا به‌ یاریزانی‌ خۆمان توانیومانه‌ ئه‌نجامی‌ كاریگه‌ر به‌ده‌ست بهێنین بۆ داهاتووش به‌ هه‌مان شێوه‌ گرنگی‌ به‌ یاریزانانی‌ خۆمان ده‌ده‌ین و له‌ قوتابخانه‌ی‌ یانه‌كه‌مانه‌وه‌ یاریزان ده‌گه‌یه‌نینه‌ ئاسته‌كانی‌ سه‌ره‌وه‌ .

له‌ كۆتایش ده‌سته‌ی‌ سه‌رپه‌رشتیاران سوپاسی‌ وسام محه‌مه‌د و كارگێڕی‌ یانه‌كه‌یان كرد كه‌ هاوشان له‌گه‌ڵیان كار ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت یه‌ك ده‌ست سه‌ركه‌وتنه‌كان له‌سه‌ر ئاستی‌ عێراق بچننه‌وه‌ و به‌ڵێنیان دا كه‌ به‌ هه‌مان ڕۆحی‌ جارانه‌وه‌ كار بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كان بكه‌ن .



PM:09:40:20/08/2024




ئه‌م بابه‌ته 868 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌