خونچه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ گه‌یشتنه‌ دوا یاری‌


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

تیمی‌ خونچه‌كانی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌شدار له‌ خولی‌ دۆستانه‌ی‌ تۆپی‌ پێی‌ سلێمانی‌ نوێ‌ دوای‌ سه‌ركه‌وتنه‌ یه‌ك له‌ دوای‌ یه‌كه‌كانی‌ توانی‌ بگاته‌ یاری‌ كۆتایی‌ ئه‌و خوله‌ .

ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ پێنج شه‌ممه‌ 22 ی‌ ئابی‌ 2024 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی‌ ڕۆژ سیتی‌ شاری‌ سلێمانی‌ و له‌ یاری‌ پێش كۆتایی‌ خولی‌ تۆپی‌ پێی‌ خونچه‌كان كه‌ فێرگه‌ی‌ سلێمانی‌ نوێ‌ ڕێكی‌ خستووه‌ ، تیمی‌ خونچه‌كانی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ ڕوبه‌ڕوی‌ تیمی‌ فێرگه‌ی‌ خۆزگه‌ی‌ لاوان بونه‌وه‌ .

له‌و یارییه‌دا و دوای‌ پیشان دانی‌ ئاستێكی‌ به‌رز له‌لایه‌ن یاریزانانی‌ هه‌ردوو تیم دواجار كاتی‌ یاسایی‌ به‌ 3 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان به‌ كۆتاهات ، ئه‌مه‌و بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجام ناوبژیوان فیكه‌ی‌ په‌ناڵتی‌ یه‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كانی‌ لێداو خونچه‌ پێشمه‌رگه‌كان توانیان ئه‌و هه‌له‌ زێڕینه‌ له‌ ده‌ست نه‌ده‌ن و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن و به‌و ئه‌نجامه‌شیان گه‌یشتنه‌ یاری‌ كۆتایی‌ خوله‌كه‌ .


PM:09:55:22/08/2024




ئه‌م بابه‌ته 1120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌