ڕاپۆرت - ڤیدۆ - وسام محه‌مه‌د بۆ تیمی‌ بێچوه‌ شێران - پێكه‌وه‌ ئاهه‌نگی‌ سه‌ركه‌وتن ده‌گێڕین


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

به‌مه‌به‌ستی‌ پاڵپشتی‌ و ئاماده‌كردنه‌وه‌یان بۆ به‌شداری‌ له‌ خوله‌كانی‌ كوردستان و عێراق ، وسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری‌ گشتی‌ تیمه‌كانی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ ستافی‌ مه‌شقی‌ و یاریزانانی‌ تیمی‌ بێچوه‌ شێرانی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ كۆبۆوه‌ .

له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا و سه‌ره‌تا وسام پیرۆزبایی‌ له‌ ده‌سته‌ی‌ ڕاهێنه‌ر و یاریزانانی‌ تیمه‌كه‌ كرد كه‌ توانیان شێر ئاسا و وه‌ك پاڵه‌وان نمایشی‌ خۆیان له‌ خولی‌ بێچوه‌ شێرانی‌ یانه‌كانی‌ عێراق بكه‌ن كه‌ یه‌كێك بوو له‌ پڕ ڕكابه‌رییه‌كان و ئاستێكی‌ به‌رزی‌ هه‌بوو كه‌ خۆش به‌ختانه‌ نازناو بۆ پێشمه‌رگه‌كانی‌ كوردستان بوو .

هه‌روه‌ك بازگ پاڵپشتی‌ كردن و ڕایگه‌یاند كه‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ چاوی‌ له‌ داهاتووی‌ پڕشنگداری‌ ئێوه‌یه‌ و ده‌بنه‌ یاریزانی‌ تیمه‌كانی‌ ئاسته‌كانی‌ تازه‌پێگه‌یشتوان و لاوان و پێشكه‌وتوان و به‌ ئاسته‌ به‌رزه‌كه‌تان ئه‌نجامی‌ كاریگه‌ر بۆ یانه‌كه‌مان به‌ده‌ست ده‌هێنن .

بێچوه‌ شێره‌ پێشمه‌رگه‌كان چاوه‌ڕوانی‌ دوا یاری‌ خولی‌ كوردستانن

سه‌باره‌ت به‌و خوله‌ و دوا یاریان سه‌رپه‌رشتیاری‌ گشتی‌ تیمه‌كانی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ووتی‌ ، ئێوه‌ی‌ شێره‌كانی‌ عێراق كه‌ قه‌ڵغانی‌ سه‌ركه‌وتنتان له‌ شاری‌ به‌غدادی‌ پایته‌ختی‌ عێراقه‌وه‌ گه‌ڕانده‌وه‌ له‌ خولی‌ كوردستانیشدا ئه‌نجامی‌ گرنگتان هه‌یه‌ و له‌ ئێستادا چاوه‌ڕوانی‌ دوا یارین كه‌ ئێمه‌ متمانه‌ی‌ ئه‌نجامان پێتان هه‌یه‌ تا پێكه‌وه‌ و له‌ پاش ئه‌و یارییه‌ له‌ نێو هۆڵی‌ یانه‌كه‌مان ئاهه‌نگی‌ سه‌ركه‌وتنه‌كان بگێڕین .



PM:10:28:24/08/2024




ئه‌م بابه‌ته 636 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌