كوڕان و كچانی‌ پاڵه‌وانی‌ موایتایی‌ پێشمه‌رگه‌ خه‌لاَت كران


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

دوایی‌ سه‌ركه‌وتنه‌ به‌رچاوه‌كانیان له‌ پاڵه‌وانێتی‌ موایتایی‌ یانه‌كانی‌ عێراق تیمی‌ موایتایی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ خه‌لاَت كران .

ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ یه‌ك شه‌ممه‌ 25 ی‌ ئابی‌ 2024 و له‌ نێو باره‌گه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ڕێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ م ، شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌نی‌ سكرتێر و ئه‌دیب شكور و خاتوو كه‌لسوم محه‌مه‌د ئه‌ندامانی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ و ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری‌ گشتی‌ تیمی‌ شه‌تڕه‌نج پێشوازی‌ كرا له‌ تیمی‌ موایتایی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ كه‌ توانیان له‌ پاڵه‌وانێتی‌ یانه‌كانی‌ عێراق بۆ ئاسته‌كانی‌ پێشكه‌وتوان و تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ كوڕان و لاوانی‌ كچان پله‌كانی‌ دووه‌م و سێهه‌م به‌ده‌ست بهێنن . 

له‌و میوانداریه‌ وه‌رزشییه‌دا جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ وێڕایی‌ پیرۆزبایی‌ له‌ تیمه‌كه‌ هیوایی‌ سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌و پێشچوونی‌ بۆ خواستن و ووتی‌ خوازیارم هه‌میشه‌ له‌ لوتكه‌دا ئه‌م تیمه‌ به‌هێزه‌ ببینم و له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كاندا به‌ دره‌وشاوه‌ی‌ سه‌ركه‌وتن دڵخۆشمان بكه‌ن چونكه‌ ئه‌نجامه‌كانی‌ ئێوه‌ی‌ پاڵه‌وان بۆ شارێك و كوردستانێكی‌ ڕه‌نگینه‌ .

پاشان به‌رهه‌م محه‌مه‌د ڕاهێنه‌ری‌ گشتی‌ تیمی‌ موایتایی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ سوپاسی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ و ته‌واوی‌ ئه‌ندامانی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێَڕی‌ كرد بۆ ئه‌و پێشوازی‌ و پاڵپشتیانه‌یان و به‌ڵێنی‌ دوپات كرده‌وه‌ كه‌ بۆ سه‌ركه‌وتن كۆڵنده‌ر ده‌بن .

له‌ كۆتایی‌ ئه‌و میوانداریه‌شدا جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ خه‌لاَتی‌ تیمه‌كه‌ی‌ كرد كه‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ پێشكه‌وتوان و تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ كوڕان پله‌كانی‌ سێهه‌میان به‌ده‌ست هێنا و له‌سه‌ر ئاستی‌ كچانیش به‌ ئه‌نجامه‌كانیان میدالیایی‌ زیو جامی‌ دووه‌میان بۆ شاری‌ سلێمانی‌ گه‌ڕانده‌وه‌ .


PM:08:37:25/08/2024




ئه‌م بابه‌ته 1392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌