له‌ خولی‌ سلێمانی‌ نوىَ - خونچه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ دووه‌م بوون


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

فێرگه‌ی‌ سلێمانی‌ نوێ‌ بۆ به‌هره‌داران و پێگه‌یاندنی‌ یاریزانی‌ تۆپی‌ پێ‌ خولێكی‌ دۆستانه‌ی‌ بۆ فێرگه‌ و قوتابخانه‌كانی‌ سه‌ر به‌ شاری‌ سلێمانی‌ بۆ ته‌مه‌ن 2013 - 2014  ڕێك خست .

له‌و خوله‌دا و دوایی‌ پیشان دانی‌ ئاستێكی‌ به‌رز خونچه‌كانی‌ قوتابخانه‌ی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ توانیان بگه‌نه‌ دوایی‌ یاری‌ ، ئه‌مه‌و له‌ یاری‌ كۆتابی‌ و ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ سێ‌ شه‌ممه‌ 27 ی‌ ئابی‌ 2024 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی‌ ڕۆژی‌ نوێ‌ هه‌ردوو خونچه‌كانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ و فێرگه‌ی‌ سلێمانی‌ نوێ‌ ڕێكخه‌ری‌ خوله‌ دۆستانه‌كه‌ به‌ یه‌ك گه‌یشتن و دوایی‌ یه‌كسان بوونی‌ هه‌ردوو تیم به‌ دوو گۆڵ له‌ كاتی‌ یاسایی‌ یاریه‌كه‌دا و دواجار و به‌ لێدانی‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان ( په‌ناڵتی‌ ) فێرگه‌ی‌ سلێمانی‌ نوێ‌ توانیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن و نازناوی‌ خوله‌كه‌یان برده‌وه‌ و هه‌روه‌ك خونچه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ پله‌ی‌ دووه‌م یان مسۆگه‌ر كرد .

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامی‌ تیمه‌كه‌یان فریا حه‌مه‌ حه‌مه‌ صاڵح سه‌رپه‌رشتیاری‌ قوتابخانه‌ی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت ووتی‌ ، تیمه‌كه‌مان له‌ ماوه‌یه‌كی‌ كه‌می‌ ته‌مه‌نیان توانیان ئاستێكی‌ به‌رز پیشان بده‌ن و له‌ به‌شداریكردن له‌و خوله‌دا سه‌لماندیان كه‌ نه‌وه‌ی‌ دوا ڕۆژی‌ یانه‌كه‌مان ده‌بن .

فریا ئه‌وه‌شی‌ وت كه‌ به‌هۆی‌ ئاست به‌رزیان دوایی‌ كۆتاهاتنی‌ یاری‌ كۆتایی‌ و له‌ دیاری‌ كردنی‌ باشترین یاریزانانی‌ خوله‌كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ لاوی‌ ئالان به‌ باشترین گۆڵپارێز و لاوی‌ هێرش به‌ باشترین به‌رگریكار ده‌ست نیشان كراون و سیراج ڕێباز و ئارا عطا ی‌ یاریزانی‌ هێڵی‌ ناوه‌ندیشیان به‌ وه‌رگرتنی‌ جامی‌ باشترین یاریزانی‌ هێڵی‌ ناوه‌ڕاست خه‌لاَت كراون .

دواجار سه‌رپه‌رشتیاری‌ قوتابخانه‌ی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ سوپاسی‌ یانه‌كه‌یان و سه‌رپه‌رشتیاری‌ گشتی‌ وسام محه‌مه‌د بازگی‌ كرد كه‌ هه‌میشه‌ هاوكار و پاڵپشتیانن .



PM:08:44:27/08/2024




ئه‌م بابه‌ته 884 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌