پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
دوای ئه‌نجام دانی چه‌ندین كه‌مپی ئاماده‌كاری ، داوجار هه‌ڵبژارده‌ی موایتای عێراق بۆ ئاستی لاوان و بێچوه شێران له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی به‌غداده‌وه گه‌شتی شاری بانكۆنكی ولاَتی تایلاندی كرد .
ئه‌مه‌و هه‌ڵبژارده‌كه به 24 یاریزان له هه‌ردوو ئاست به‌شداری ده‌كات و ڕاهێنه‌ر و سه‌ركرده‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌ش به‌رهه‌م محه‌مه‌دی ڕاهێنه‌ری تیمی موایتایی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌یه .
سه‌باره‌ت به به‌شداریان و ئاماده‌كاری هه‌ڵبژارده‌كه‌یان بۆ ئه‌و پاڵه‌وانێتیه جیهانییه به‌رهه‌م به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاند كه سوپاس بۆ خوای گه‌وره له نێو ده‌یان ڕاهێنه‌ر توانیویه‌تی به یه‌كێك له ڕاهێنه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دیاری بكرێت بۆ پاڵه‌وانێتیه‌ك كه له‌سه‌ر ئاستی جیهان ڕكابه‌ری به‌هێز به‌خۆوه ده‌بینێت .
ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی پێشمه‌رگه ، ووتیشی دوایی ئه‌نجام دانی چه‌ندین كه‌مپی ئاماده‌كاری بۆ یاریزانانمان گه‌شتمان بۆ شاری بانكۆنك له ولاَتی تایلاند كردوو بڕیاریشه یاریه‌كانمان له به‌رواری 12 تا 19 ی ئه‌یلولی 2024 بخایه‌نێت .
دواجار ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه بۆ ئه‌نجام و ده‌ست كه‌وت و میدالیا ئاماده‌كاریان كردووه و ده‌یانه‌وێت به نوێنه‌رایه‌تی عێراق خه‌رمانێك بۆ خۆیان و یانه‌كه‌یان كۆبكه‌نه‌وه كه ئه‌ویش ئه‌نجام و میدالیا پێشه‌نگه‌كانه .