كوڕانی‌ پێشمه‌رگه‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ عێراق له‌ پاڵه‌وانێتی‌ شه‌تڕه‌نجی‌ جیهان ده‌كه‌ن


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

له‌ شاری‌ بۆدابێستی‌ ولاَتی‌ هه‌نگاریا پاڵه‌وانێتی‌ شه‌تڕه‌نجی‌ ولاَتانی‌ جیهان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت .

دوای‌ به‌شداریان له‌ كه‌مپی‌ ئاماده‌كاری‌ و به‌مه‌به‌ستی‌ به‌شداریان له‌ پاڵه‌وانێتی‌ شه‌تڕه‌نجی‌ جیهان ، هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق كه‌ پێكهاته‌یه‌كی‌ به‌هێزی‌ له‌ خۆگرتووه‌ گه‌یشتنه‌ شاری‌ بۆدابێست له‌ ولاَتی‌ هه‌نگاریا .

سه‌باره‌ت به‌به‌شداری‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا ئه‌سعه‌د ئیسماعیل ئه‌ندام له‌ یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ شه‌تڕه‌نجی‌ عێراق و ڕاوێژكاری‌ وه‌رزشی‌ سه‌رۆكی‌ یه‌كێتییه‌كه‌ تایبه‌ت به‌ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت ووتی‌ ، یارییه‌كان ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 12 ی‌ ئه‌یلولی‌ 2024 ده‌ست پێده‌كات به‌لاَم به‌هۆی‌ دواكه‌وتنی‌ ڕێگه‌ پێدان ( ڤیزا ) ی‌ یاریزانان و شانده‌كه‌ی‌ عێراق هه‌رئه‌مڕۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌مان گه‌یشتنه‌ شاری‌ بۆدابێست ، ئه‌سعه‌د ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌ له‌ نێو پێكهاته‌ی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق سێ‌ یاریزانی‌ كوردی‌ شاره‌كانی‌ سلێمانی‌ و هه‌ولێر پێكهاته‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ به‌هێز ده‌كه‌ن كه‌ بریتین له‌ ( زۆزگ سه‌لاَح و ئاكار عه‌لی‌ له‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ و حسێن عه‌لی‌ له‌ شاری‌ هه‌ولێر ) .

جێگه‌ی‌ باسه‌ بڕیاره‌ ڕكابه‌رییه‌كانی‌ پاڵه‌وانێتی‌ شه‌تڕه‌نجی‌ ولاَتانی‌ جیهان تا به‌رواری‌ 23 ی‌ ئه‌یلولی‌ 2024 به‌رده‌وام بێت .



PM:07:29:12/09/2024




ئه‌م بابه‌ته 924 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌