پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی تیكواندۆی عێراق له شاری به‌غداد و له نێو هۆڵی یانه‌ی ئه‌رمه‌ن و له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا پاڵه‌وانێتی تایكواندۆی كچانی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی عێراقی به‌ڕێوه برد .
له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا كچانی یانه‌ی پێشمه‌رگه دوای ڕكابه‌رییه‌كی به‌هێز دواجار توانیان به سه‌ركه‌وتنه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانیان پله‌ی دووه‌م له نێو یانه‌كانی ڕكابه‌ر ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن .
سه‌باره‌ت به‌و ئه‌نجامه‌یان به‌ختیار حسین ڕه‌زا ڕاهێنه‌ری یانه‌ی پێشمه‌رگه و ئه‌ندامی لیژنه‌ی هونه‌ری یه‌كێتی ناوه‌ندی تایكواندۆی عێراق تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، ئه‌م پاڵه‌وانێتیه یه‌كێك له بههێزترینهكانه كه ڕكابه‌ری تا دوا چركه‌كان له نێوان یاریزانان بوو بهلاَم خۆش به‌ختانه توانیمان به‌و سهركهوتنانهمان پله‌ی دووه‌م به شایسته‌ی بۆ یانه‌كه‌مان به‌ده‌ست بهێنین .
به‌ختیار ووتیشی هه‌ردوو كیژه یاریزان ، كاسی كاروان له كێشی 47 كغم و هه‌نی شالاَو له كێشی 55 كغم توانیان به سه‌ركه‌وتنه‌كانیان ببنه جێگه‌ی سه‌رنجی لیژنه‌ی دیاری كردنی باشترینه‌كان و بۆ ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دیاری بكرێن .
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی له‌لایه‌ن یه‌كێتی تایكواندۆی عێراق له یه‌كێتی تایكواندۆی جیهانی بڕیاره پاڵه‌وانێتی نێو ده‌وڵه‌تی به‌غدادی كراوه به ناوی G1 بهڕِێوه بچێت و كچانمان له‌و پاڵهوانێـتیهدا به‌شداری ده‌كه‌ن .