كاراتێی‌ پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌ن


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ كاراتێی‌ كوردستان له‌ شاری‌ سلێمانی‌ و له‌ نێو هۆڵی‌ كۆلێژی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ وه‌رزشی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ پاڵ‌ه‌وانێتی‌ كاراتێی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان بۆ ئاستی‌ كوڕان ئه‌نجام ده‌دات و له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا كوڕانی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ نازناو ده‌جه‌نگن .

سه‌باره‌ت به‌و به‌شدارییه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌كان له‌ پاڵه‌وانێتی‌ كاراتێی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان توانا سه‌عید كارگێڕی‌ تیمی‌ كاراتێی‌ یانه‌كه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت ووتی‌ ، ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ جیاواز ده‌بێت و یه‌كێتی‌ كاراتێی‌ كوردستان بڕیاری‌ داوه‌ كه‌ هه‌رتیمێك به‌ ئاسته‌كانی‌ تازه‌پێگه‌یشتوان ، لاوان و پێشكه‌وتوان و به‌ پێنج یاریزان بۆ جۆری‌ كۆمێته‌ به‌شداری‌ بكات ، توانا ئه‌وه‌شی‌ ئاشكرا كرد كه‌ جیا له‌ یارییه‌كانی‌ كۆمێته‌ ، یارییه‌كانی‌ جۆری‌ كاتاش به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و تیمی‌ كاتای‌ یانه‌كه‌شمان به‌ ئاماده‌كاری‌ گه‌وره‌وه‌ به‌شداری‌ ده‌كه‌ن .

دواجار كارگێڕی‌ تیمی‌ كاراتێی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌ له‌ ڕۆژی‌ سێ‌ شه‌ممه‌ی‌ ڕابردوو له‌ژێر چاودێری‌ ستافی‌ ڕاهێنه‌ران پالاَوتن له‌ نێوان یاریزانه‌كان ئه‌نجام دراوه‌ و یاریزانانی‌ سه‌ره‌كی‌ و یه‌ده‌گ دیاری‌ كراون .




PM:08:44:25/09/2024




ئه‌م بابه‌ته 1472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌