پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
دوایی مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی پێنج ڕۆژ ، تیمی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له شاری هه‌ولێر سێ یاری دۆستانه‌ی ئه‌نجام دا .
ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 27 ی ئه‌یلولی 2024 و له له‌سه‌ر یاریگه‌ی یه‌كه‌می یانه‌ی هه‌ولێر ، تیمی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له دوا یاری دۆستانه‌ی دا میوانداری له یانه‌ی ناسریه كرد .
له‌و یارییه‌دا دیار كاكه برای یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی گۆڵی یه‌كه‌م و سه‌ركه‌وتن تۆمار بكات و ئه‌نجام له به‌رژه‌وه‌ندی پێشمه‌رگه به كۆتاهات .
ئه‌مه‌و به ئه‌نجام دانی ئه‌و یارییه‌ی تیمی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه كۆتایی به كه‌مپه پێنج ڕۆژییه‌كه‌ی هێنا كه بۆ سێ یاری دۆستانه و دوو یه‌كه‌ی مه‌شقی ڕێكی خستوو وه به كۆتاهاتنی ئه‌و یاریه‌شی شانده‌ی پێشمه‌رگه گه‌ڕانه‌وه شاری سلێمانی .