شێره‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ نێو 70 یانه‌ جامی‌ بڕۆنز له‌ پایته‌ختی‌ عێراقه‌وه‌ ده‌گێڕنه‌وه‌


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ تایكواندۆی‌ عێراق له‌ شاری‌ به‌غدادی‌ پایته‌خت پاڵه‌وانێتی‌ تایكواندۆی‌ یانه‌كانی‌ عێراقی‌ به‌به‌شداری‌ 70 یانه‌ ئه‌نجام دا .

له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا كوڕانی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ لاوان توانیان دوای‌ ڕكابه‌رییه‌ سه‌خته‌كان به‌ 3 شێره‌ یاریزانه‌وه‌ پله‌ی‌ سێهه‌می‌ ڕیزبه‌ندی‌ به‌ده‌ست بهێنن و جامی‌ بڕۆنز یان گه‌ڕانده‌وه‌ شاری‌ سلێمانی‌ .

سه‌باره‌ت به‌و ئه‌نجامه‌یان به‌ختیار حسین ڕاهێنه‌ری‌ گشتی‌ تیمی‌ تایكواندۆی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ پێشمه‌رگه‌ سپۆرتی‌ ڕاگه‌یاندوو ووتی‌ ، تیمه‌كه‌مان له‌ سێ‌ یاریزانی‌ پاڵه‌وان پێك هاتبوو كه‌ خۆش به‌ختانه‌ له‌ نێو 70 یانه‌ی‌ عێراق توانیمان له‌سه‌ر ئاستی‌ لاوان پله‌ی‌ سێهه‌م به‌ده‌ست بهێنین .

هه‌روه‌ك ووتیشی‌ ته‌نیا سێ‌ یاریزانمان له‌و ڕكابه‌رییه‌ به‌شدار بوون كه‌ یانه‌ هه‌بوو زیاتر له‌ 10 یاریزانی‌ به‌شداری‌ پێكردبوو به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توانیمان له‌ نێو قوڕگی‌ شێردا سه‌ركه‌وتنه‌كان به‌ده‌ست بهێنین .

به‌ختیار ووتیشی‌ یاریزان كامیار هونه‌ر له‌ كێشی‌ 63 كغم توانی‌ دوای‌ بردنه‌وه‌ی‌ پێنج سه‌ركه‌وتن پله‌ی‌ یه‌كه‌م و میدالیای‌ ئاڵتون به‌ده‌ست بهێنێت .

ئه‌مه‌و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌ كه‌یهان هونه‌ر له‌ كێشی‌ 68 كغم دوای‌ پێنج سه‌ركه‌وتن جامی‌ یه‌كه‌م و میدالیای‌ ئاڵتونی‌ بۆ یانه‌كه‌مان به‌ده‌ست هێنا و هه‌رچی‌ ئاری‌ ئالان بوو دوای‌ 4 سه‌ركه‌وتن له‌ كێشی‌ 45 كغم دا پله‌ی‌ سێهه‌می‌ مسۆگه‌ر كردوو و به‌و ئه‌نجامانه‌ش له‌سه‌ر ئاستی‌ تیم یانه‌كه‌مان پله‌ی‌ سێهه‌می‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی‌ به‌ده‌ست هێنا .



PM:08:20:29/09/2024




ئه‌م بابه‌ته 1064 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌