شێره‌ پێشمه‌رگه‌كان بۆ خولی‌ نایاب ئاماده‌كاری‌ ده‌كه‌ن


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

تیمی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ هه‌گبه‌ی‌ پڕه‌ و ده‌یه‌وێت له‌ پاش ئه‌و ئاماده‌كارییه‌ چڕانه‌ی‌ ئه‌نجامی‌ ده‌دات له‌ خولی‌ نایابی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراق به‌ ژماره‌یه‌كی‌ قورس و به‌هێزه‌وه‌ ببینرێت .

له‌م وه‌رزه‌ تیمه‌كه‌ به‌ سه‌ركردایه‌تی‌ سه‌لاَح كانه‌بی‌ ڕاهێنه‌ر و له‌ ژێر چاودێری‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ چڕ ئاماده‌سازی‌ ده‌كات تا له‌ یارییه‌كانی‌ خولی‌ عێراق دا ئه‌نجام و ده‌ست كه‌وت بگه‌ڕێننه‌وه‌ .

سه‌باره‌ت به‌ ئاماده‌كاریان م ، شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌ن سكرتێری‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ و سه‌رپه‌رشتیاری‌ تیمی‌ باله‌ی‌ یانه‌كه‌ زانیاری‌ زیاتری‌ به‌ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت داو ووتی‌ ، له‌ سالاَنی‌ سه‌ره‌تای‌ دامه‌زراندنی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ تا ئه‌مڕۆ ئه‌و تیمه‌ توانیویه‌تی‌ هه‌ڵگری‌ ده‌یان نازناوی‌ خولی‌ نایابی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان و عێراق بێت ، به‌لاَم جیاواز له‌ سالاَنی‌ ڕابردوومان ده‌مانه‌وێت له‌ وه‌رزی‌ نوێی‌ خولی‌ نایابی‌ یانه‌كانی‌ عێراق دا به‌ تیمێكی‌ نوێ‌ كه‌ ڕۆحێكی‌ پرشنگداریان هه‌یه‌ و گروتینێكی‌ گه‌رمیان هه‌یه‌ ده‌مانه‌وێت بگه‌ڕێینه‌وه‌ نێو ململانێی‌ تیمه‌ به‌هێزه‌كان .

شێرزاد محه‌مه‌د ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد كه‌ ته‌واوی‌ یاریزانانی‌ تیمی‌ ئه‌م وه‌رزه‌ كوردن جگه‌له‌ یه‌ك یاریزانی‌ هێڵی‌ به‌رگریان نه‌بێت كه‌ ئه‌ویش سالاَنیكه‌ خزمه‌ت به‌ ناوی‌ یانه‌كه‌یان ده‌كات و وه‌ك یاریزانه‌كانی‌ دیكه‌ ده‌ی‌ بینن چونكه‌ دڵسۆزانه‌ خزمه‌ت به‌ ناوی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌كات .

دواجار سكرتێری‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ووتی‌ چاوه‌ڕوانی‌ وه‌رزی‌ نوێی‌ یارییه‌كانی‌ خولی‌ نایابی‌ یانه‌كانی‌ عێراق ده‌بین و ئاستی‌ ئه‌م تیمه‌ش له‌و خوله‌دا ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ دڵخۆشی‌ ئێمه‌ و هانده‌رانیشمان .


PM:08:01:02/10/2024




ئه‌م بابه‌ته 1596 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌