پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی عه‌ره‌بی له شاری صهلالهی عه‌مان پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ولاَتانی عه‌ره‌بی ده‌ست پێكرد ، له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا كه 10 یانه به‌شداره تیمی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه كه تاكه یانه‌ی عێراقه توانی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی گرنگ به‌ده‌ست بهێنن .
سه‌باره‌ت به‌و ئه‌نجامه‌یان ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری گشتی به‌شه‌كه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تیمه‌كه‌مان به 5 یاریزانی ئاست به‌رز تۆكمه‌یه و خۆش به‌ختانه‌ش توانیمان له یه‌كه‌م یاریمان له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی مصیرهی سه‌ڵته‌نه‌ی عه‌مان براوه بین .
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ئه‌نجامه‌كه‌یان دڵخۆشكه‌ر و هانده‌ری زیاتر بووه بۆ یاریزانانیان كه توانیان به ئه‌نجامی 3،5 خاڵ به‌رامبه‌ر به نیو خاڵ بردنه‌وه مسۆگه‌ر بكه‌ن .
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی ئه‌سعه‌د ووتی یارییه‌كانی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه به‌رده‌وام ده‌بێت و له به‌رواری 9ی مانگی 10 ی 2024 كۆتایی به ڕكابه‌رییه‌كان دێن .