ئه‌سعه‌د ئیسماعیل ناوبژیوانی‌ سه‌ره‌كی‌ پاڵه‌وانێتی‌ شه‌تڕه‌نجی‌ یانه‌كانی‌ عه‌ره‌بی‌ یه‌


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

یه‌كێتی‌ شه‌تڕه‌نجی‌ عه‌ره‌بی‌ درێژه‌ به‌ چالاكییه‌كانی‌ ده‌دات و له‌و نێوه‌نده‌شدا پاڵه‌وانێتی‌ شه‌تڕه‌نجی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی‌ ولاَتانی‌ عه‌ره‌بی‌ له‌ شاری‌ سه‌لاله‌ی‌ عه‌مان و له‌ نێو هۆڵی‌ هۆتیڵ پلازا ده‌ستپێكرد .

لیژنه‌ی‌ سه‌رپه‌رشتیاری‌ ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ له‌ یه‌كێتی‌ شه‌تڕه‌نجی‌ عه‌ره‌بی‌ دوای‌ ده‌ست نیشان كردنی‌ سه‌رپه‌رشتیار و ناوبژیوانان ، ئه‌سعه‌د ئیسماعیل ی‌ ناوبژیوانی‌ نێو ده‌ڵه‌تی‌ و سه‌رپه‌رشتیاری‌ گشتی‌ به‌شی‌ شه‌تڕه‌نجی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ به‌ ناوبژیوانی‌ سه‌ره‌كی‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ ده‌ست نیشان كرد .

جێگه‌ی‌ باسه‌ ئه‌سعه‌د ئیسماعیل ئه‌ندامی‌ یه‌كێتی‌ شه‌تڕه‌نجی‌ عێراقه‌ و له‌ هه‌مان كات ڕێك خه‌ر و سه‌رپه‌رشتیاری‌ پاڵه‌وانێتیه‌ فه‌رمییه‌ نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كات و وانه‌بێژ و ناوبژیوانی‌ هه‌مان یارییه‌ له‌ ته‌واوی‌ ئه‌و پاڵه‌وانێتیانه‌ی‌ كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چن .




PM:10:43:04/10/2024




ئه‌م بابه‌ته 856 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌