له‌ پاڵه‌وانێتی‌ دۆستانه‌ی‌ كاراتێی‌ كچانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ حه‌وت یانه‌ به‌شدار بوو


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د


یه‌كێتی‌ كاراتێی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ یه‌كه‌مین پاڵه‌وانێتی‌ كاراتێی‌ كچانی‌ ئه‌نجام دا .

له‌ نێو هۆڵی‌ داخراوی‌ كۆلێژی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ جه‌سته‌ی‌ و زانسته‌ وه‌رزشییه‌كان یه‌كێتی‌ كاراتێی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌به‌شداری‌ یانه‌كانی‌ ( خورماڵ ، پێشمه‌رگه‌ ، چه‌م چه‌ماڵ ، سه‌ید سادق ، پیره‌مه‌گرون ، شێروانه‌ و دوكان  ) یه‌كه‌مین پاڵه‌وانێتی‌ دۆستانه‌ی‌ كاراتێی‌ بۆ یارییه‌كانی‌ كاتا و كۆمێته‌ ڕێك خست و تێیداو كچانی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ توانیان له‌ یارییه‌كانیان ئه‌نجامی‌ به‌رچاویان هه‌بێت .

ئه‌مه‌و سه‌باره‌ت به‌و پاڵه‌وانێتیه‌ و به‌شداری‌ تیمه‌كه‌یان توانا سه‌عید كارگێڕی‌ تیمی‌ كاراتێی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت ووتی‌ ، ئه‌نجام دانی‌ ئه‌م جۆره‌ پاڵه‌وانێتیانه‌ ئاماده‌كاری‌ یاریزانانمان ده‌بێت بۆ پاڵه‌وانێتیه‌ فه‌رمییه‌كان و جگه‌له‌ مه‌شقی‌ به‌رده‌وامان ده‌مانه‌وێت یاریزانانی‌ تیمی‌ كاراتێی‌ یانه‌كه‌مان له‌م چالاكیانه‌شدا به‌شداری‌ بكه‌ن و بێ‌ به‌ش نه‌بن له‌ یارییه‌كه‌ .

هه‌روه‌ك توانا ئاماژه‌ی‌ پێدا كه‌ كچانی‌ تیمی‌ كاتا و كۆمێته‌یان چه‌ندین ئه‌نجامیان به‌ده‌ست هێناوه‌ و توانیان نمایشێكی‌ هونه‌ری‌ به‌هێز له‌ یاریه‌كانیان بكه‌ن .

جێگه‌ی‌ باسه‌ كچانی‌ كاراتێی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ خاوه‌ن نازناوی‌ پاڵه‌وانێتی‌ كچانی‌ یانه‌كانی‌ عێراق و كوردستانن و پێكهاته‌ی‌ تیمه‌كه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی‌ كاتا و كۆمێته‌ی‌ نیشتیمانی‌ ولاَت پێك دێنن .


PM:11:01:06/10/2024




ئه‌م بابه‌ته 1968 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌