پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
ڕكابه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانێتی 2024 ی شه‌تڕه‌نجی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ولاَتانی عه‌ره‌بی له شاری صه‌لاله له ولاَتی عه‌مان به‌رده‌وامه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و له جه‌وله‌ی پێنجه‌می یارییه‌كانی ، بیرمه‌نده پێشمه‌رگه‌كان ڕوبه‌ڕوی یانه‌ی ئه‌بو زه‌بی ئیمارات بوونه‌وه .
له‌و یارییه‌دا كه ئێواره‌ی ڕۆژی دوو شه‌ممه 7 ی 10 ی 2024 و له نێو هۆڵی هۆتێل پلازا به‌ڕێوه چوو كوڕانی پێشمه‌رگه له ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌سعه‌د ئیسماعیل - ی سه‌رپه‌رشتیاریان توانیان به ئه‌نجامێكی گرنگ یانه ئیماراتێكه تێپه‌ڕێنن دوای ئه‌وه‌ی به 3-1 خاڵ زه‌نگی سه‌ركه‌وتنیان له جه‌وله‌ی پێنجه‌می یارییه‌كانیاندا لێدا .
ئه‌مه‌و به‌و سه‌ركه‌وتنه‌یان یاریزانان ، ئاكار ، زؤزگ ، ئه‌حمه‌د ، ئاریان و موعه‌زه‌ز توانیان هه‌نگاوێكی سه‌خت ببڕن و بگه‌نه نزیك نازناو و میدالیا ئاڵتونه‌كان .
جێگه‌ی باسه له سه‌ره‌تای ده‌ست پێكی یارییه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه كوڕانی پێشمه‌رگه پێنج یاریان ئه‌نجام داوه و ئه‌نجامه‌كانیان به‌م شێوه‌یه بووه .
پێشمه‌رگه × مهصیرهی سه‌ڵته‌نه عه‌مان - 3,5 خاڵ به‌رامبه‌ر 0/5 خاڵ
پێشمه‌رگه × سوهامی یه‌مه‌نی - 4 خاڵ به‌رامبه‌ر 0 خاڵ
پێشمه‌رگه × شاریقه‌ی ئیمارات - 2,5 خاڵ به‌رامبه‌ر 1,5 خاڵ
پێشمه‌رگه × بردی سوری - 3 خاڵ به‌رامبه‌ر 1 خاڵ
پێشمه‌رگه × ئه‌بو زه‌بی ئیمارات - 3 خاڵ به‌رامبه‌ر 1 خاڵ