یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ و مه‌صافی‌ شیمال پرۆتۆكۆڵی‌ هاوبه‌ش واژۆ ده‌كه‌ن


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

به‌مه‌به‌ستی‌ گرنگیدان به‌ پێشكه‌وتنی‌ وه‌رزشكاران و بونیات نانی‌ پێگه‌یه‌كی‌ به‌هێزی‌ ئه‌و بواره‌ ، ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ چوار شه‌ممه‌ 9 ی‌ 10 ی‌ 2024 شاندێكی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ مه‌صافی‌ شیمال به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ خاتوو ، سه‌نا سه‌لمان  جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌و یانه‌یه‌ و ئه‌یوب سه‌مین ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ یانه‌ی‌ مه‌صافی‌ سه‌ردانی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌یان كردوو له‌لایه‌ن به‌ڕێز شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا سه‌رۆكی‌ یانه‌ و حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری‌ سه‌رۆك پێشوازی‌ كران .

له‌و سه‌ردانه‌یاندا و سه‌ره‌تا سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌خێرهاتنی‌ له‌ جێگری‌ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی‌ یانه‌ی‌ مه‌صافی‌ شیمال كردوو هه‌روه‌ك ڕۆڵی‌ وه‌رزشی‌ له‌ پێشكه‌وتنی‌ كۆمه‌ڵگه‌ باسكرد و به‌ گرنگی‌ زانی‌ یانه‌كان جیاوازی‌ له‌ نێوان تیمه‌كان و ئاستی‌ یاریزانان نه‌كه‌ن و هه‌وڵ بده‌ن وه‌رزش له‌ ولاَتمان پێشبخه‌ن ئه‌وه‌ش به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ وه‌رزشكاران و دابین كردنی‌ هه‌موو ئه‌و پێداویستیانه‌ی‌ له‌م سه‌رده‌مه‌دا ڕۆڵی‌ له‌ پێشكه‌وتنی‌ وه‌رزش ده‌بێت .

هه‌روه‌ك سه‌رۆكی‌ یانه‌ خۆشحاڵ بوو كه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ مه‌صافی‌ شیمال پێكه‌وه‌ كار بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ بكه‌ن و هیوای‌ خواست بگه‌ن به‌و ئه‌نجامه‌ی‌ كه‌ بۆ پێشكه‌وتن و بره‌ودان به‌ وه‌رزشكاران سه‌ركه‌وتووبن .

پاشان خاتوو سه‌نا سه‌لمان جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ مه‌صافی‌ سوپاسی‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ و حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌كه‌ی‌ كرد كه‌ به‌ گرنگییه‌وه‌ له‌ ڕۆڵی‌ وه‌رزشكاران ده‌ڕوانن و هه‌میشه‌ پێشه‌نگ بوون له‌ هاوكاریكردنی‌ یانه‌كان و وه‌رزش دۆستاندا و وه‌ك یانه‌ی‌ مه‌صافی‌ شیمال به‌ گرنگییه‌وه‌ له‌ به‌ره‌و پێشچوونی‌ وه‌رزشی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ ڕوانی‌ و ووتی‌ ده‌توانین سود له‌ ئه‌زموونی‌ چه‌ندین ساڵی‌ یانه‌كه‌تان ببین و هه‌ربۆیه‌ ئه‌نجام دانی‌ ئه‌م پرۆتۆكۆڵه‌ وه‌رزشییه‌ پێشكه‌وتنی‌ یانه‌كه‌مان ده‌باته‌ قۆناغێكی‌ نوێ‌ وه‌ .

له‌ كۆتایش بڕیار درا كه‌ خاڵه‌كانی‌ ئه‌و پرۆتۆكۆڵه‌ له‌ژێر ڕۆشنای‌ هه‌ردوو یانه‌ بنوسرێته‌وه‌ و بخرێته‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌ .


PM:05:24:09/10/2024




ئه‌م بابه‌ته 1048 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌