پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیمی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه خاوه‌ن قه‌ڵغان و میدالیا ئاڵتونێكانی ، پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی یانه پاڵه‌وانه‌كانی عه‌ره‌بی گه‌یشتنه‌وه خاكی نیشتیمان .
ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج به‌رواری 10 ی 10 ی 2024 و له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی به‌غداده‌وه شاندی تیمی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیمه‌كه‌و به یاوه‌ری یاریزانان ( ئاكار عه‌لی ، زۆزگ سهلاَح ، ئاریان عه‌لی ، ئه‌حمه‌د جه‌زا و موعه‌زه‌ز زه‌هرا ) گه‌یشتنه‌وه خاكی نیشتیمان و دوای گه‌یشتنی شانده‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له زیاد حسن جێگری سێهه‌می سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق ، زافر عه‌بدول ئه‌میر سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق و عه‌بدول هادی مه‌فتولی جێگری و حسێن نازمی ئه‌ندامیان و ته‌واوی ئه‌ندامانی لقی به‌غدادی یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی عێراق و جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاوی یارییه‌كه پێشوازی كرا .
ئه‌مه‌و دوای پیرۆزبای له تیمی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه كه نوێنه‌رایه‌تی عێراق یان له‌و پاڵه‌وانێتیه ده‌كرد چه‌پكه گوڵیان پێشكه‌ش كرا و هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامیان له ئه‌نجامه كاریگه‌ره‌كان بۆ خواستن .
جێگه‌ی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه تیمی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له به‌رواری 3 تا 9 ی 10 ی 2024 و له شاری صهلالهی شانشینی عه‌مان به‌شداریان له پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی یانه پاڵه‌وانه‌كانی عه‌ره‌بی كرد كه 10 یانه تێیدا به‌شدار بوون و توانیان به بێ شكست و به حه‌وت سه‌ركه‌وتنی یه‌ك له دوای یه‌ك نازناوی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی وه‌رزشی عێراق به‌ده‌ست بهێنن .
ئه‌نجامه‌كانی تیمی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا به‌م شێوه‌یه بوون .
پێشمه‌رگه × مهصیرهی سه‌ڵته‌نه عه‌مان - 3,5 خاڵ به‌رامبه‌ر 0/5 خاڵ
پێشمه‌رگه × سوهامی یه‌مه‌نی - 4 خاڵ به‌رامبه‌ر 0 خاڵ
پێشمه‌رگه × شاریقه‌ی ئیمارات - 2,5 خاڵ به‌رامبه‌ر 1,5 خاڵ
پێشمه‌رگه × بردی سوری - 3 خاڵ به‌رامبه‌ر 1 خاڵ
پێشمه‌رگه × ئه‌بو زه‌بی ئیمارات - 3 خاڵ به‌رامبه‌ر 1 خاڵ
پێشمه‌رگه × صهلالهی سه‌ڵته‌نه عه‌مان - 3 خاڵ به‌رامبه‌ر 0 خاڵ
پێشمه‌رگه × جه‌معییه‌ی فه‌ڵه‌ستین بۆ شه‌تڕه‌نج - 3 خاڵ به‌رامبه‌ر 1 خاڵ