پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
ئه‌نجامی شه‌تڕه‌نج زانه پێشمه‌رگه‌كان له پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی ولاَتانی عه‌ره‌بی ده‌نگانه‌وه‌ی به دوای خۆیدا هێنا و چه‌ندین بروسكه‌ی پیرۆزباییان ئاراسته كرا .
له پاش به‌ده‌ست نازناوی پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ولاَتانی عه‌ره‌بی كه یارییه‌كانی له شاری صه‌لاله‌ی ولاَتی عه‌مان به‌ڕێوه چوو مه‌هدی عه‌بدولڕه‌حیم - ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی داوه‌رانی یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی ئاسیا له ولاَتی ئیمارات گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی تیمی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه ده‌كات و ده‌نوسێت :
پیرۆزبایی و خێر و بەرەکەتی دڵسۆزانەتان ليَدەکەم بەبۆنەی سەرکەوتنی یانەی پێشمەرگەی عێراق لە پاڵەوانێتی شەترەنجی عەرەبی بۆ ساڵی ٢٠٢٤ .
هەمیشە بەرەو پێشەوە، ان شا‌ءاللە
براتان
مەهدی عبدالرحيم
وانه‌بێژی نێو ده‌وڵه‌تی و ڕاوێژكاری لیژنه‌ی داوه‌ران له یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی جیهانی .