یه‌كێتی‌ كابادی‌ عێراق سوپاسی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ پێشه‌نگ له‌ خزمه‌ت به‌ وه‌رزشكاران یه‌كێك له‌ یارییه‌كان فه‌رامۆش ناكات و تیمێكی‌ تایبه‌ت پێك ده‌هێنێت  .

له‌ پاش به‌شداری‌ تیمی‌ كابادی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ پاڵه‌وانێتی‌ یانه‌كانی‌ عێراق و به‌ده‌ست هێنانی‌ نازناوی‌ ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ ، شاندێكی‌ یه‌كێتی‌ كابادی‌ عێراق سه‌ردانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌یان كرد .

ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ شه‌ممه‌ 12 ی‌ 10 ی‌ 2024 و له‌ نێو باره‌گه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ڕێز ، حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ م ، شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌ن - ی‌ سكرتێر و ئه‌ندامانی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ پێشوازی‌ كرد له‌ ( کەریم عبد وەسمی‌ / سەرۆکی فیدراسیۆنی كابادی عێراق ، ئەحمەد خلدون عەبدی/جێگری سەرۆکی‌ ئه‌و یه‌كێتییه‌ و باسم ڕیسان الغالی/ ئەمینداری گشتی فیدراسیۆن ، علا‌و حمدانی / ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق ، زەید ڕەعد عەونی - سەرۆکی یەکێتی لقی کەرکوک ، مستەفا موهەنه‌د بەغدادی / سکرتێری لقی یەکێتی لە کەرکوک ، ئەحمەد سەعید / سکرتێری دارایی لقی یەکێتی لە کەرکوک و  یاریزانانی کابادی لە شاری‌ سلێمانی ) .

له‌و سه‌ردانه‌یان و سه‌ره‌تا سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ كابادی‌ عێراق سوپاسی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌یان كرد كه‌ وه‌ك تاكه‌ یانه‌ی‌ كوردستان به‌شداریان له‌ پاڵه‌وانێتی‌ یانه‌كانی‌ عێراق كردوو له‌ ماوه‌ی‌ كه‌متر له‌ وه‌رزێك توانیان دوو ئه‌نجامی‌ كاریگه‌ر به‌ده‌ست بهێنن .

هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی‌ پێكرد كه‌ یه‌كێتیه‌كه‌یان ڕۆڵی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ خزمه‌ت به‌ وه‌رزشكاران به‌رز ده‌نرخێنن و ووتیشی‌ داواتان لێده‌كه‌ین كه‌ دووباره‌ و له‌ مانگی‌ ئاینده‌دا به‌شداری‌ له‌ پاڵه‌وانێتی‌ كابادی‌ یانه‌كانی‌ عێراق له‌ ئاستی‌ پیشه‌گه‌ری‌ بكه‌ن .

پاشان حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ وێڕایی‌ به‌خێرهێنان له‌ شاندی‌ یه‌كێتی‌ كابادی‌ عێراق و یه‌كێتی‌ كه‌بادی‌ كه‌ركوك و یاریزانانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ ، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد كه‌ وه‌ك یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌یانه‌وێت به‌ كردار له‌ خزمه‌ت به‌ وه‌رزشكاران بن و هه‌وڵی‌ ته‌واو ده‌ده‌ن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد كه‌ وه‌ك تیمه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ یانه‌كه‌یان كه‌ یاریزانانی‌ له‌ ڕۆڵه‌ی‌ ئه‌م شاره‌ و دڵسۆزانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ پێك هاتبوون به‌ هه‌مان شێوه‌ یاریزانانی‌ یاری‌ كابادی‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ بێ‌ به‌ش نه‌كه‌ن له‌ به‌شداریان له‌و پاڵه‌وانێتیانه‌ی‌ كه‌ له‌ عێراق و ده‌ره‌وه‌ی‌ عێراق به‌ڕێوه‌ ده‌چێت .

حاكم مه‌حمود به‌ گرنگی‌ زانی‌ ئه‌م یارییه‌ به‌ جه‌ماوه‌ری‌ وه‌رزشی‌ بناسێنرێت ئه‌وه‌ش له‌ ڕێگه‌ی‌ ڕاگه‌یاندن و كه‌ناڵه‌ بینراوه‌كانه‌وه‌ .

له‌ كۆتایش سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ كابادی‌ عێراق سوپاسی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كرد بۆ ئه‌و پێشوازییه‌ گه‌رمه‌ و هیوای‌ سه‌ركه‌وتنی‌ بۆ خواستن له‌ ته‌واوی‌ چالاكییه‌ وه‌رزشییه‌كانی‌ عێراق دا .


PM:04:47:12/10/2024




ئه‌م بابه‌ته 732 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌