پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق خشته‌ی یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراقی ڕاگه‌یاندوو له یه‌كه‌م یاری خۆشی‌دا تیمی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌كه‌ی دا ده‌بێته میوانی یانه‌ی جۆلان .
بڕیار بوو یارییه‌كانی خوله‌كه له به‌رواری 20 ی مانگی 10 ی 2024 ده‌ست پێده‌كات و تێیداو سه‌ناعه ، ئه‌مانه به‌غداد له‌سه‌ر یاریگه‌ی سه‌ناعه ڕوبه‌ڕوی یه‌ك ده‌بنه‌وه و هه‌روه‌ك مه‌صافی و غاز شیمال له یاریگه‌ی مه‌صافی یارییه‌كه‌یان ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، ئه‌مه‌و ناصریه و موصل له یاریگه‌ی به‌ِڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوخۆ یاری ده‌كه‌ن و عفك و صناعات كاره‌باش له سه‌ر یاریگه‌ی الكفل یارییه‌كه‌یان ئه‌نجام ده‌ده‌ن .
دواجار و به‌هۆی به‌ڕێوه چوونی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان و یارییه‌كانی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق له‌و به‌رواره‌دا ، لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق ته‌واوی یارییه‌كانی جه‌وله‌ی یه‌كه‌م بۆ به‌رواری 22 ی مانگی 10 ی 2024 دواخست .
هه‌ر سه‌باره‌ت به پرسی دواخستنی یارییه‌كانی جه‌وله‌ی یه‌كه‌م و ئاماده‌كاری تیمه‌كه‌یان ، وسام محه‌مه‌د سه‌په‌رشتیاری گشتی تیمی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشت ڕاست كرده‌وه و به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاند كه به‌هۆی به‌ڕێوه چوونی یارییه‌كانی خولی ئه‌ستێره‌كان لیژنه‌ی پێشبڕكێكان واده‌ی جه‌وله‌ی یه‌كه‌می یارییه‌كانی بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ دواخست .
هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی پێكرد كه لیژنه‌كه بڕیاری داوه له دوای پێنج ڕۆژ و له به‌رواری 27 ی هه‌مان مانگدا جه‌وله‌ی دووه‌می قۆناغی یه‌كه‌م ئه‌نجام ده‌درێن .
سه‌باره‌ت به ئاماده‌كاری تیمی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌و سه‌رپه‌رشتیاره ووتی به ڕۆحێكی گه‌رمه‌وه له‌م وه‌رزه‌دا ده‌چینه نێو ڕكابه‌رییه‌كانی خولی نایابی یانه‌كانی عێراق و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ته‌واوی ئاماده‌كاریمان كردووه .