پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌ده‌ست هێنانی نازناوی پاڵه‌وانێتی یانه پاڵه‌وانه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ولاَتانی عه‌ره‌ب له گۆڕه‌پانی وه‌رزشی عێراقدا ده‌نگدانه‌وه‌ی گشتی به دوای خۆیدا هێنا و له نێویاندا یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق بروسكه‌ی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن .
به واژۆی سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌كه ، یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق له بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایدا كه ئاراسته‌ی كارگێڕی یانه‌كه‌ی كردووه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه یه‌كێتییه‌كه‌یان گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ست هێنانی نازناوێكی مێژووی له‌سه‌ر ئاستی یانه پاڵه‌ونه‌كانی ولاَتانی عه‌ره‌بی ، هه‌روه‌ك ئاماژه‌یان پێداوه كه ئه‌و ده‌ست كه‌وته ته‌نیا بۆ یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌ده‌ست نه‌هاتووه به‌ڵكوو جێگه‌ی شانازییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ وه‌رزشی شه‌تڕه‌نجی عێراقی .
ده‌قی بروسكه پیرۆزباییه‌كه‌ی یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق