گۆڵكارێكی‌ خولی‌ كوردستان په‌یوه‌ندی‌ به‌ هێڵی‌ هێرش به‌رانی‌ پێشمه‌رگه‌ كرد

فؤتؤ : شالاَو عبدول واحيد
پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

تیمی‌ تۆپی‌  پێی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ خۆی‌ بۆ خولی‌ نایابی‌ یانه‌كانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات و پێكهاته‌كه‌ی‌ تۆكمه‌ تر ده‌كات .

له‌ هێڵی‌ هێرش به‌ران ( یادگار ئیبراهیم ) یاریزانی‌ ئه‌فسانه‌ی‌ هێڵی‌ هێرش به‌ری‌ ڕابردووی‌ یانه‌ی‌ سه‌ید سادق به‌رگی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ پۆشی‌ و وه‌ك خۆی‌ ده‌لێت كه‌ ئامانجێتی‌ له‌ خولی‌ عێراقی‌ دا بگات به‌ خه‌ونه‌كانی‌ زۆرترین گۆڵ تۆمار بكات .

ئه‌و یاریزانه‌ هێرش به‌ره‌ ته‌مه‌ن 24 ساڵه‌ له‌ وه‌رزی‌ ڕابردووی‌ خولی‌ نایابی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان به‌ 18 گۆڵ توانی‌ یه‌كێك بێت له‌ گۆڵكارانی‌ خوله‌كه‌ و له‌م وه‌رزه‌ش په‌وه‌ندی‌ به‌ ڕیزه‌كانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ كرد و گرێبه‌ستی‌ یانه‌ی‌ هه‌ولێری‌ هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.



PM:08:56:17/10/2024




ئه‌م بابه‌ته 528 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌