پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
وه‌ك خۆئاماده‌كاری بۆ یارییه‌كانی خولی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی عێراق و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ، تیمی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه به یارییه‌كی دۆستانه میوانداری له لاوانی پیره‌مه‌گرون كرد .
پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دوو شه‌ممه به‌رواری 21 ی 10 ی 2024 و له‌سه‌ر یاریگه‌كه‌یان له ناوچه‌ی فه‌رمانده‌یی ، تیمی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه و لاوانی یانه‌ی پیره‌مه‌گرون به یارییه‌كی دۆستانه ڕوبه‌ڕوی یه‌ك بونه‌وه .
له‌و یارییه‌دا و دوایی پیشان دانی ئاستێكی به‌رز له‌لایه‌ن كوڕه تازه‌پێگه‌یشتووه پێشمه‌رگه‌كان دواجار هه‌ردوو تیم به دوو گۆڵ یه‌كسان بوون .
گۆڵەکانی تازه‌پێگه‌یشتوانی پێشمه‌رگه له‌و یارییه‌دا له ڕێگه‌ی هه‌ردوو یاریزان به‌هێز جه‌میل و محه‌مه‌د كاوه وه تۆمار كران .