پاڵه‌وانێتی‌ نیشان شكانی‌ یانه‌كانی‌ عێراق به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و پێشمه‌رگه‌كان هێرشبه‌ر ده‌بن


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

یه‌كێتی‌ نیشان شكانی‌ عێراق له‌ شاری‌ به‌غداد و له‌ نێو هۆڵی‌ نیشان شكانی‌ سه‌ر به‌ یه‌كێتییه‌كه‌ی‌ پاڵه‌وانێتی‌ نیشان شكانی‌ یانه‌كانی‌ عێراق ئه‌نجام ده‌دات .

ئه‌مه‌و له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا تیمی‌ نیشان شكانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌شداره‌ و شۆڕش محه‌مه‌دی‌ ڕاهێنه‌ری‌ تیمه‌كه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ش زانیاری‌ زیاتری‌ به‌ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت دا و ووتی‌ ، یه‌كێتی‌ نیشان شكانی‌ عێراق سالاَنه‌ چالاكی‌ جۆرا و جۆری‌ له‌ یارییه‌كان ده‌بێت و له‌م ساڵی‌ چالاكییه‌كانی‌ دا بڕیاری‌ داوه‌ پاڵه‌وانێتی‌ كوڕان و كچان له‌ شاری‌ به‌غداد ئه‌نجام بدات .

شۆڕش ئه‌وه‌شی‌ ئاشكرا كرد كه‌ یارییه‌كانی‌ ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ له‌ به‌رواری‌ 31 ی‌ مانگی‌ 10 بۆ 2 ی‌ مانگی‌ 11 ی‌ داهاتوو به‌ڕێوه‌ ده‌چێت .

هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی‌ پێدا كه‌ تیمی‌ نیشان شكانی‌ یانه‌كه‌یان ئاماده‌كاری‌ ته‌واوی‌ هه‌یه‌ و بۆ ئه‌نجام و میدالیاكان ده‌چێته‌ نێو ڕكابه‌رییه‌كان .




PM:03:52:23/10/2024




ئه‌م بابه‌ته 648 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌