پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق ئاماده‌كاری بۆ ده‌ست پێكی یارییه‌كانی خولی بێچوه شێرانی یانه‌كانی عێراق ده‌كات و له‌و نێوه‌نده‌شدا تیمه‌كان به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه و پشكین بۆ ته‌مه‌نه‌كانی یاریزانان ئه‌نجام ده‌دات .
ڕۆژی هه‌ینی 25 ی 10 ی 2024 له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌كه‌یان وسام محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیمه‌كانی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه پێشوازی كرد له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی پشكنین له یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق .
ئه‌مه‌و دوایی بینینی ته‌واوی یاریزانانی تیمه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ناوبراو واژۆی په‌سه‌ندیان له‌سه‌ر تیمه‌كه كرد .
بڕیاره له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق واده‌ی ده‌ست پێكی یارییه‌كانی ئه‌و خوله ڕابگه‌یه‌نێت كه پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی ئه‌و ته‌مه‌نه ، تیمی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه بوو .