پێشمه‌رگه‌كان یه‌كه‌م بوون


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

یه‌كێتی‌ تێنسی‌ سه‌ر زه‌وی‌ سلێمانی‌ به‌ هاوكاری‌ بۆردی‌ وه‌رزشی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان پاڵه‌وانبَتی‌ كراوه‌ی‌ تێنسی‌ سه‌ر زه‌وی‌ سلێمانی‌ ئه‌نجام دا .

له‌ شاری‌ سلێمانی‌ و له‌سه‌ر یاریگه‌ی‌ ناوه‌ندی‌ بابان له‌ ناوچه‌ی‌ ڕاپه‌ڕینی‌ شاری‌ سلێمانی‌ و له‌ ماوه‌ی‌ 12 ڕۆژدا ڕكابه‌رییه‌كانی‌ ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ به‌ڕێوه‌ چوو كه‌ 26 یاریزان كێبڕكێیان تێدا ده‌كرد .

ئه‌مه‌و ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ شه‌ممه‌ 26 ی‌ 10 ی‌ 2024 دوا یاری‌ ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ به‌ڕێوه‌ چوو كه‌ تێیداو ڕۆژین ئه‌كره‌می‌ یاریزانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ 100 خاڵ توانی‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت و هه‌رچی‌ ئالان سه‌لامی‌ یاریزانی‌ هاو یانه‌ی‌ بوو پله‌ی‌ دووه‌می‌ مسۆگه‌ر كرد .

سه‌باره‌ت به‌ به‌ده‌ست هێنانی‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ ڕۆژینی‌ یاریزانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت ووتی‌ ، پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ زۆر به‌هێز بوو یاریزانی‌ ئاست به‌رز تێیدا به‌شدار بوون كه‌ له‌ شاره‌كانی‌ سلێمانی‌ ، كه‌ركوك ، هه‌ڵه‌بجه‌ ، پێنجوێن ، ڕه‌واندوز ، كه‌لار و بازیان هاتبوون و ده‌یان ویست نازناوی‌ ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ به‌ده‌ست بهێنن به‌لاَم خۆش به‌ختانه‌ و وه‌ك هه‌میشه‌ ئێمه‌ی‌ یاریزانانی‌ پێشمه‌رگه‌ توانیمان نازناو پله‌ی‌ دووه‌م بۆ یانه‌كه‌مان بگێڕینه‌وه‌ .

ناوبراو ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد كه‌ به‌رده‌وام ده‌بن و ئاماده‌كاری‌ بۆ پاڵه‌وانێتیه‌كانی‌ داهاتوو ده‌كه‌ن كه‌ چاوه‌ڕان ده‌كرێت له‌سه‌ر ئاستی‌ كوردستان و عێراق  ئه‌نجام بدرێن .


PM:11:05:26/10/2024




ئه‌م بابه‌ته 664 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌