پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی سیتی سینه‌ما یەکەم پاڵەوانێتی شه‌تڕه‌نجی خێرای سیتی سینەمای نێودەوڵەتی به‌ڕێوه چوو .
له‌و پاڵه‌وانێتییه‌دا كه 70 یاریزان به‌شدار بوو دواجار یاریزان ، ئاریان عه‌لی ئیحسان له یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت و هه‌روه‌ك ئه‌حمه‌د جه‌زا و زرنگ سهلاَح به پله‌كانی سێهه‌م و چواره‌م هاتن .
ئه‌مه‌و كارین كه‌مال له‌سه‌ر ئاستی كچان به باشترین یاریزان دیاری كرا‌و پارسا هێمن -یش له ته‌مه‌نی خوار 12 ساڵ له باشترینه‌كان بوو هه‌رچی ژیلوان نوره‌دین بوو له ته‌مه‌نی خوار 20 ساڵ توانی ببێته باشترین یاریزانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه نێو ده‌وڵه‌تییه .
سه‌باره‌ت به‌و پاڵه‌وانێتیه‌ی سیتی سینه‌مای شاری سلێمانی ئه‌سعه‌د ئیسماعیل ناوبژیوانی نێو ده‌وڵه‌تی و سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و پاڵهوانَتیه بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، ئه‌م پاڵه‌وانێتیه له‌ژێر چاودێری یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی عێراق و نێو ده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه چوو وه یه‌كێتی شه‌تره‌نجی سلێمانی ڕێكخه‌ری بوون .
هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی پێكرد كه ئه‌كادیمایی شه‌تڕه‌نجی سیتی سینه‌ما پاڵپشت و سپۆنسه‌ری ئه‌م پاڵه‌وانێتیه بوون و به سوپاسه‌وه هاوكاری ته‌واویان كردین بۆ سه‌رخستنی هه‌ربۆیه ده‌مانه‌وێت لێره‌وه و له شاری سلێمانی یه‌وه یاری شه‌تڕه‌نج له سه‌ر ئاستی ولاَت بگهیهنێنه لوتكه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كان .
دواجار ئه‌سعه‌د ئیسماعیل تۆفیق ووتی ، ئه‌نجامی كۆتایی ڕیزبه‌ندی یاریزانان به‌م شێوه‌یه بوون .
یەکەم/ ئاریان علی احسان
دووەم / سیوار بلال
سێیەم / احمد جزا
چوارەم / زرنگ سەڵاح
پێنجەم / ژیروان نورالدین
باشترین خوار 20 ساڵ / نالی محمد
باشترین کچ / کارین کمال
باشترین خوار 12 ساڵ / پارسا هێمن