خونچه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ میوانی‌ شارۆچكه‌ی‌ قه‌لاَ دزێن


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

قوتابخانه‌ی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ هیوای‌ دوا ڕۆژی‌ شارێك به‌رده‌وامه‌ له‌ ئه‌نجام دانی‌ چالاكییه‌كانی‌ و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و به‌مه‌به‌ستی‌ ئه‌نجام دانی‌ دوو یاری‌ دۆستانه‌ تیمی‌ خونچه‌كانی‌ قوتابخانه‌ی‌ یانه‌كه‌ ڕووی‌ كرده‌ شارۆچكه‌ی‌ قه‌لاَدزێ‌ .

ئه‌مه‌و سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجام دانی‌ ئه‌و گه‌شته‌یان م ، فریا حه‌مه‌ حه‌مه‌ ساڵح سه‌رپه‌رشتیاری‌ قوتابخانه‌ی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت ووتی‌ ، چالاكییه‌كانمان وه‌ك قوتابخانه‌ی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وامه‌ و ده‌مانه‌وێت یاریزانانمان له‌ بره‌ودان و به‌ره‌و پێشچوونی‌ تواناكانیان نه‌وه‌ستن و په‌ره‌یان پێده‌ده‌ین تا بۆ خوله‌ فه‌رمییه‌كان ئاماده‌بن .

هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی‌ پێكرد كه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ ئه‌نجام دانی‌ دوو یاری‌ دۆستانه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ یاریگه‌كانیان ڕوویان له‌ شارۆچكه‌ی‌ قه‌لاَدزێ‌ كردووه‌ و له‌ یه‌كه‌م یاریشیان كه‌ سه‌ر له‌ ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ پێنج شه‌ممه‌ 31 ی‌ 10 ی‌ 2024 ئه‌نجامیان داوه‌ توانیویانه‌ سه‌ركه‌وتووبن به‌ ئه‌نجامی‌ 4-2 گۆڵ .

له‌ دوا ووته‌ی‌ فریا حه‌مه‌ حه‌مه‌ ساڵح ووتی‌ له‌ ڕۆژی‌ هه‌ینی‌ 1 ی‌ 11 ی‌ 2024 دووه‌م یاری‌ و دوا یاریمان له‌ سه‌ر یاریگه‌ی‌ ناحیه‌ی‌ سه‌نگه‌سه‌ر ئه‌نجام ده‌ده‌ین و به‌وه‌ش كۆتایی‌ به‌و گه‌شته‌ وه‌رزشییه‌مان دێنین كه‌ بۆ ته‌مه‌نه‌كانی‌ 2013 - 2014 ڕێكمان خستبوو .



PM:11:17:31/10/2024




ئه‌م بابه‌ته 944 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌