خونچەکانی پێشمەرگە بە دوو سەرکەوتنه‌وه‌ گەڕانەوە شاری سلێمانی


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

خونچه‌ پێشمه‌رگه‌كان دوو یاری‌ دۆستانه‌یان له‌ شارۆچكه‌ی‌ قه‌لاَدزێ‌ و ناحیه‌ی‌ سه‌نگه‌سه‌ر ئه‌نجام دا .

به‌مه‌به‌ستی‌ ئاماده‌كاریان بۆ خوله‌كانی‌ داهاتووی‌ كوردستان و عێراق ، تیمی‌ تۆپی‌ پێی‌ خونچه‌كانی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ له‌ دایك بووانی‌ 2013- 2014 له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ یاریگه‌كه‌یاندا دوو یاری‌ دۆستانه‌یان ئه‌نجام دا .

ئه‌مه‌و دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ یه‌كه‌م یاریان توانیان به‌ ئه‌نجامی‌ 4-2 گۆڵ له‌ فێرگه‌ی‌ قه‌لاَدزێ‌ ببه‌نه‌وه‌ دواجار و ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ هه‌ینی‌ 1 ی‌ 11 ی‌ 2024 ئه‌و تیمه‌ له‌ ناحیه‌ی‌ سه‌نگه‌سه‌ر و له‌به‌رامبه‌ر فێرگه‌ی‌ تۆپی‌ پێی‌ سه‌نگه‌سه‌ر دووه‌م یاری‌ دۆستانه‌ی‌ ئه‌نجام دا و توانیان به‌ ئه‌نجامی‌ 3 گۆڵی‌ یه‌كلایه‌نه‌ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن .



PM:08:44:01/11/2024




ئه‌م بابه‌ته 848 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌