پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق به هه‌ماهه‌نگی لقی یه‌كێتییه‌كه‌ی له شاری هه‌ولێر و له‌سه‌ر یاریگه‌ی یه‌كه‌می یانه‌ی هه‌ولێر پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كوڕان و كچانی یانه‌كانی عێراقی ئه‌نجام دا .
له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا كه ماوه‌ی سێ ڕۆژ یارییه‌كانی به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر ئاستی كچانی پێشكه‌وتوان ، پێشمه‌رگه‌كان وه‌ك هه‌میشه توانیان به نازناوهكهیهوه بگه‌ڕێنه‌وه شاری سلێمانی .
سه‌باره‌ت به‌و نازناوه‌یان نزار ئه‌كره‌م سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیمی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كچانی یانه‌ی پێشمه‌رگه به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، ئه‌مه سێهه‌م پاڵه‌وانێتی و دوا پاڵه‌وانێتی عێراق بوو له‌م وه‌رزه‌دا كه خۆش به‌ختانه توانیمان له نێو پێكهاته‌ی یانه به‌هێزه‌كان كه به ده‌یان یاریزانیان تۆمار كردبوو به پله‌ی یه‌كه‌م و جامی زێڕینه‌وه یاریگه به جێبهێڵین و بگه‌ڕێینه‌وه شاری سلێمانی .
نزار ووتیشی ئێمه وه‌ك كچانی پێشمه‌رگه به 17 یاریزان له نێو ڕكابه‌رییه‌كان بوین و یانه‌ی خاوه‌ن پله‌ی دووه‌م زیاتر له 25 یاریزانی هه‌بوو كه له دوای ڕكابه‌رییه‌كی سه‌رسه‌ختانه‌ی سێ ڕۆژه خۆش به‌ختانه و سوپاس بۆ خوای گه‌وره توانیمان به 237 خاڵ پله‌ی یه‌كه‌م ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین و یانه‌ی فه‌تان نینوی به 233 خاڵ دووه‌م یوون .
دواجار نزار ئه‌كره‌م پیرۆزبایی له یانه‌كه‌یان و شاری سلێمانی كرد كه له یه‌ك وه‌رزدا توانیان به سێ نازناو شادبن .