پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی به‌رز كردنه‌وه‌ی قورسایی عێراق له شاری هه‌ولێر كۆتایی به پێشبڕكێكانی پاڵه‌وانێتی به‌رز كردنه‌وه‌ی قورسای كچانی عێراق هێنا ئه‌وه‌ش دوای ڕكابه‌رییه‌كی به‌هێزی یانه به‌شداره‌كان .
له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا كچانی یانه‌ی پێشمه‌رگه دوای پیشان دانی ئاستێكی به‌رز توانیان به 449 خاڵ پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بهێنن و هه‌رچی یانه‌ی هه‌ندرێن بوو به 771 خاڵ یه‌كه‌م و كچانی یانه‌ی زانكۆ به 272 خاڵ سێهه‌م بوون .
جێگه‌ی باسه ڕكابه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانێتی به‌رز كردنه‌وه‌ی قورسای كچانی عێراق له ژێر چاودێری لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق و به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی به‌رز كردنه‌وه‌ی قورسای عێراق به‌ڕێوه چوو .