پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیمی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه توانی به دوو سه‌ركه‌وتن و یه‌ك یه‌كسان بوون و دوو شكست له دوای جه‌وله‌ی پێنجه‌می یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق هه‌نگاوێكی گرنگ بنێت و له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی نزیك بێته‌وه ، ئه‌وه‌ش دوای كۆكردنه‌وه‌ی 7 خاڵ له یارییه‌كانی دا .
پاش كۆتاهاتنی یارییه‌كانی جه‌وله‌ی پێنجه‌می قۆناغی یه‌كه‌می یارییه‌كانی خولی نایابی یانه‌كانی عێراق یانه‌ی جۆلان 11 خاڵی هه‌یه و پله‌ی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی گرتووه و هه‌روه‌ك الغراف به هه‌مان ژماره‌ی خاڵه‌كانی یانه‌ی پێشه‌نگ دووه‌مه ، ئه‌مه‌و مه‌صافی به 9 خاڵ سێهه‌م و ئه‌مانه به‌غداد به 8 خاڵ چواره‌مه و یانه‌ی ڕومادیش به 7 خاڵ پله‌ی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی له نێو 20 یانه‌ی به‌شداری خوله‌كه گرتووه .
له هه‌مان ڕیزبه‌ندی یانه‌كان پێشمه‌رگه له پله‌ی شه‌شه‌می ڕیزبه‌ندی دێت به 7 خاڵ و الناصریه‌ش به هه‌مان خاڵ حه‌وته‌مه .
ته‌واوی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان به‌م شێوه‌یه‌یه :